ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا سەبارەت بە دەنگۆی هەندێ مێدیایی سەر بە رژێمی سووریا کە لیستێکیان بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەیان بە ناوی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان داوە لەو لیستە کە هاوکاری ئۆپۆزسیۆنی سووریای کردووە، رایگەیاند کە رژێمێک چەکی قەدەغەکراوی دژ بە خەلکی سیڤیل بەکار ھێنابێت و بە سەدان ھەزار ھاووڵاتیی سوریای خەلتانی خوێن کردبێت و بە ملیۆنانی دیکەی ئاوارەی وڵاتانی دەورووبەر کردبێت، دەبێت چ ئیعتبارێکی ھەبێت تا بانگەشەی دروستکردنی لیستێکی وا بکات؟!.
لە ھەندێ میدیای سەر بە رژێمی سووریاوە لە میانەی لیستێکی دوور و درێژی
ئەو کەسانەی ھاوکاریی ئۆپۆزسیۆنی سورییان کردووە و بە پاڵپشتیی تیرۆر
ناوزەد کراون، ئاماژە بە ناوی مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی
ئاسایشی ھەرێمی کوردستان دراوە.
مایەی گاڵتەجارییە رژێمێکی شۆڤێنی و سەرکوتکار و دژە کورد کە بۆ مانەوەی
خۆی پاڵپشتیی تیرۆریستانی کرد تاکو وەکو بەدیلێکی باشتر لە توندرۆکان خۆی
بنوێنێت باسی تیرۆر بکات.
رژێمێک چەکی قەدەغەکراوی دژ بە خەلکی سیڤیل بەکار ھێنابێت و بە سەدان
ھەزار ھاووڵاتیی سوریای خەلتانی خوێن کردبێت و بە ملیۆنانی دیکەی ئاوارەی
وڵاتانی دەورووبەر کردبێت، دەبێت چ ئیعتبارێکی ھەبێت تا بانگەشەی
دروستکردنی لیستێکی وا بکات؟!.
ئەوەی زیاتریش مایەی پێکەنینە ئەوەیە کە ھەندێ ھەرزەکاری سیاسی و گەندەڵکار و خائین بەو ھەواڵە شاگەشکە دەبن و دەھۆڵی بۆ لێدەدەن.
ئەوەی کە رژێمی سووریای ھەراسان و توڕە کردووە پاڵپشتیی راوێژکاری
ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێم بووە لە ھێزە رەسەنەکانی رۆژئاوای کوردستان.
شانازییە بۆ مرۆڤ کە تۆمەتبار بکرێت بە پاڵپشتیی خەلکی ستەملێکراو و
مافخوراو و جێگەی سەربەرزیشە کە لە ناوخۆی وڵات لە بەرەی دژ بە گەندەڵان و
خۆفرۆشان وڵاتفرۆشان ھەژمار بکرێی. دامودەزگاکانی ژێر سەرپەرشتیی راوێژکاری
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانیش وەک هاوبەشێکی کارای ھاوپەیمانانی
نێودەوڵەتیی دژ بە تیرۆر، بەردەوام گورزی کوشندەیان لە تیرۆریستان داوە و
لە دوا ئۆپەراسیۆنی تایبەتیشدا کە لە میدیا جیھانیەکاندا دەنگی دایەوە ،
گەورەترین باندی پالپشتیی دارایی تیرۆریستان و شوشتنەوەی پارە پوچەڵ
کرایەوە و ئەو باندەش زۆر کەس و لایەنی تێوەگڵابوون .
ھۆکاری داخ لەدڵی و کینەی خائین و وڵاتفرۆشان و دز و گەندەڵانی ناوخۆش لە بەرامبەر راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێم بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ھەمیشە بەڕێزیان دژ بە سیخوری و داگیرکاری و تیرۆر و خیانەت و گەنەدەڵیەکانیان وەستاونەتەوە و ھەمیشەش لەو ڕەوتە بەردەوام دەبن و لە ریزی پێشەوەی بەرەی دژ بە تیرۆر دەمێننەوە.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
٣٠/١٢/٢٠١٨









