نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، پرسەنامەیەكی ئاڕاستەی خانەوادە و هاوڕێیانی نووسەر و ڕۆژنامەنووس و ڕووناكبیر، مامۆستا ڕەئووف حەسەن كرد. 

بە بۆنەی‌ كۆچی دواییی نووسەر و ڕۆژنامەنووس و ڕووناكبیر مامۆستا ڕەئووف حەسەنەوە، سە‌رەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكار و هاوڕێیانی دەكەین. خوای گەورە سەبووریی هەموو لایەك بدات. خزمەت و بەرهەمەكانی مامۆستا ڕەئووف حەسەن بۆ هەمیشە یادی ئەو بە زیندوویی دەهێڵنەوە.