خه‌بات: هێمن ئاری‮‬
خانمە هونەرمەندی‮ ‬ناوداری‮ ‬عێراقی‮ ‬ئاسیا كەمال‮ ‬،یەكێكە‮ ‬لەو خانمە ئەكتەر و شانۆكارانەی‮ ‬لەناوەڕاستی‮ ‬هەشتاكان و نەوەدەكانی‮ ‬سەدەی‮ ‬رابردوو وەك ئەستێرەیەكی‮ ‬درەوشاوە لەگۆڕەپانی‮ ‬هونەری‮ ‬عێراقی‮ ‬دەردەكەوت‮. ‬ئەو خانمە هونەرمەندە لەماوەی‮ ‬كاركردنیدا لەبواری‮ ‬هونەر لەچەندین كاری‮ ‬شانۆیی‮ ‬و دراما‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬سەرەكی‮ ‬بینیووە،‮ ‬دیارترین دراماش‮ ‬مسافر‮ ‬بوو كە لەساڵی‮ ‬1993 لەگەڵ گەورە هونەرمەندی‮ ‬عێراقی‮ ‬كازم ساهیر‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬سەرەكی‮ ‬لەم درامایەدا بینی‮. ‬جگە لەم درامایە لە چەندین فیلم و كاری‮ ‬شانۆیی‮ ‬بەشداریكردووە و رۆڵی‮ ‬سەرەكی‮ ‬بینیووە‮. ‬ئاسیا كەمال،‮ ‬كە لەپێنجەمین فستیڤاڵی‮ ‬نێو دەوڵەتی‮ ‬بۆ شانۆ لەشاری‮ ‬هەولێر لە نێوەڕاستی‮ ‬ئەم مانگە ئەنجامدرا ئامادەی‮ ‬فیستیڤاڵەكەبوو.ئەو هونەرمەندە پێیوایە سەرباری‮ ‬ئەم هەموو بەربەست و ئاستەنگانە هەم لەرووی‮ ‬سیاسی‮ ‬هەم دارایی‮ ‬و‮…‬هتد كە هاتوونەتە بەردەم هونەرمەندان لە عێراق و بوونەتە كۆسپ بۆ بەردەوام بوون لەكاری‮ ‬باش،‮ ‬بەڵام هێشتاكە هونەری‮ ‬شانۆ توانیوویەتی‮ ‬لەدڵی‮ ‬خەڵكدا بمێنێتەوە‮ .‬ئەمەش جێگەی‮ ‬دەستخۆشییە‮ ‬بۆ هونەرمەندانی‮ ‬عێراقی‮ ‬كە رووبەرووی‮ ‬ئاستەنگەكان بوونەتەوە و سەرباری‮ ‬كۆسپەكان لەكاركردن بەردەوامن.ئاسیا كەمال لەبەردەوامی‮ ‬قسەكانیدا‮.

شانۆ بە ژیان وەسف دەكات و پێیوایە شانۆ وەك هەناسە بۆ ژیان پێویستە و دەڵێت‮ : ‬شانۆكار كاتێك دەچێتە سەر تەختی‮ ‬شانۆ و رووبەرووی‮ ‬بینەر دەبێتەوە پەیوەندییەكی‮ ‬راستەوخۆ و رۆحی‮ ‬دروست دەكات‮ .‬ئەو خانمە هونەرمەندە شانۆ بەدایكی‮ ‬هەموو هونەرەكان دەزانێت و دەڵێت‮ : ‬شانۆ بەدایكی‮ ‬هەموو هونەرەكان دەزانم‮ ‬،وەك هونەرمەندێك هونەری‮ ‬شانۆ و تێگەیشتن لەشانۆ بێ كۆتاییە.هەروەها سەبارەت بە بەشداریكردنی‮ ‬لە پێنجەمین فستیڤاڵی‮ ‬نێو دەوڵەتی‮ ‬بۆ شانۆ لەشاری‮ ‬هەولێر دەڵێت‮: ‬هەبوون و سازدانی‮ ‬ئەو جۆرە فیستیڤاڵانە بە گرنگ و پێویست دەزانم‮ ‬،بۆ نزیكبوونەوە ناساندنی‮ ‬زیاتری‮ ‬هونەر بە گروپە بەشداربووەكان، هیوا خوازم ئەو جۆرە كارانە بەردەوامیان هەبێت‮ .‬خۆشحاڵی‮ ‬خۆشی‮ ‬دەربڕی‮ ‬كە ساڵانە بەشدار دەبێت لەم فستیڤاڵەدا و گوتی‮ : ‬خۆشحاڵم ساڵانە بەشدار دەبم سەردانی‮ ‬هەولێر دەكەم، ئەمساڵیش لەشانۆكاندا كۆمەڵێك كاری‮ ‬باش و جوان و ئەكادیمیم بینی‮ ‬كە جێگەی‮ ‬خۆشحاڵییە‮.