بەبۆنەی کۆچی دوایی نووسەر و ڕۆشنبیری ناسراوی کوردستان، ڕەئووف حەسەن، سەرۆک بارزانی پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو کرد.   بەناوی خوای گەورە و میھرەبان   بۆ خانەوادەی بەڕێزی نووسەر و ڕۆشنبیری کۆچکردوو ڕەئووف حەسەن   بە داخەوە ھەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و ڕۆشنبیری ناودار، کاک (ڕەئووف حەسەن) ـم پێ گەیشت.   لەم بۆنە خەمناكەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان و سەرجەم نووسەر و ڕۆشنبیرانی كوردستان دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم.   لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە گیانی کاک ڕەئووف بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی ھەموولایەك بدات.  

انا للە وانا الیە راجعون  

مەسعود بارزانی  

٢٢ـی١٢ـی٢٠١٨