خەبات: حەمە ئەحمەدجاف
لە چوار چێوەی كارو چالاكییە ئەدەبی و ڕۆشنبیرییە بەردەوامەكانی، لقی هەولێری یەكێتیی نووسەرانی كورد ، كاتژمێر 30:4ی ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری 2018/10/18 لە ماڵی نووسەران ـ هۆڵی شەهیدمەهدی خۆشناو لە هەولێری پایتەخت ئێوارە كۆڕێكی چیرۆك و ڕەخنە بەناونیشانی خوێندنەوەی دەقی چیڕۆكێك بۆ برای چیرۆكنووس ئازاد ئەرگووشی و چیرۆكەكەش لەلایەن برای نووسەر عەبدولخالق یەعقووبی رەخنەسازی و هەڵسەنگاندنی بۆ دەكرێت.










