خهبات: بەرهەم شێخ عزەدین
من ناوم عومەر رەسوڵ ئیبراهیم خەڵكی ناحیەیهێرۆم سەر بەشاری قەڵادزێ ناوچەی پشدەر لە 29/8/1981 لەقەڵادزێ لەدایكبووم خوێندنی سەرەتاییم لەوێ تەواو كردووە و دواتر بەهۆی باری ناهەمواری ئەوكات وازم لەخوێندن هێناو چووین بۆ ئێران بۆبژێوی ژیانی خۆمان دوای 4ساڵ گەڕامەوە قەڵادزێ لەناوەندی شەهید محەمەد سوڵتانی ئێواران درێژەم بەخوێندن داوتاقۆناغی 12ی زانستی، بەداخەوە نەمتوانی ئەم قۆناغە بەسەركەوتوویی ببڕم بەهۆی گرفتی ژیانی ڕۆژانەونان پەیداكردن،ئەمانەوتەی دەست پێكی ئەم هونەرمەندەن كەبۆخەباتی كردن:.
❊ سەنتور لای تۆچی دەگەیەنیێت؟ جگەلە ئامێری سەنتوور ئامێرێكی دیكە دەژەنیت؟
من لەمنداڵیەوەخولیای مۆسیقام هەبووە بەهۆی گیروگرفتی كێشەو شەڕو ململانێی ڕژێمی بەعس و دواترشەڕی ناوخۆ كە لەناوچەكەدا هەبوو ڕەنگە نەمتوانیبێت بیرلەشتێكی وەها بكەمەوە دواجار لەساڵی 2018ەوە توانیم بگەم بەوخەونەی كەساڵانێك بوو بیرم لێدەكردەوە لەخولێكی ڕێكخراوی منداڵپارێزانی كوردستان بەسەر پەرشتی خالید قادر كە خەڵكی شاری ڕانیەیە بەشداریم كرد، خولەكە چەند خولێكی لەخۆگرتبوو مۆسیقا، كۆمپیوتەر، بەرگدوورین، شانۆ من لەوخولەدا بەشی مۆسیقام هەڵبژارد كەمامۆستا هەژار حەمەدەمین سەرپەرشتی بەشی مۆسیقابوو لەژێردەستی ئەودامن ئاشنای نۆتەكانی مۆسیقابووم. دوای ئەوە چەند ئاهەنگێكمان ئەنجامدا. شانبەشانی مۆسیقا، كاری شانۆیشمان دەكرد من ئێستاش ئەندامم لە تیپی نواندنی قەڵادزێ.
❊ مەرجەعازف لەهەمووئالیەتەكان شارەزابێت؟
سەنتورلای من ژیانە، من ئەوكاتانەی كەزۆر دڵتەنگ دەبم ،پەناگەی ڕوحی من تەنیا سەنتورەكەمە ،من جگە لە ئالەتی سەنتور زەڕبیش دەزانم، بەڵام زۆر لەخۆم ڕازی نیم بۆئیقاع ،مەرج نییە عازف لە هەموو ئالەتەكان شارەزابێت بەڵام ئەگەر شارەزابیت ئەوە خۆت زیاتر بەرەوپێش دەچیت لەبواری مۆسیقادابەس گرنگە عازف شارەزابێت لە دەنگوكاتی مۆسیقا واتە ڕیتم و ئیقاع و نۆتە زەروورە عازف پەیژەكانی مۆسیقا بناسێت.
❊ هۆكاری نە مانەوەی بەرهەمی هونەرمەندان لەناوخەڵك لەسەرزاری خەڵك بۆچی دەگەڕێنیتەوە؟
هۆكاری كاڵبوونەوەی هونەری كوردی ئێستا نەمانی ڕەسەنایەتی مۆسیقای كوردیە هەموو میللەتانی جیهان بەگرنگیەوە دەڕواننە كلتوری خۆیان ئێمەی كوردیش هەرواین، بەڵام ئەوەتاڕادەیەك لەنێو ئێمەدا كاڵبۆتەوە لەگەڵ ئەوەشدا دەنگە ڕەسەنەكانمان هەیە كە هەموومان بەگرنگیەوە لێیدەڕوانین، زۆرێك لەگۆرانیە كوردیە ڕەسەنەكان ئێستاش ڕۆژانە لەناوبازاڕو شوێنە گشتییەكان و ڕادیۆو تەلەڤیزیۆنەكان بەرگوێمان دەكەون كەهیچ لێیان بێزارنابین و هەمیشەش حەزدەكەین گوێیان لێ بگرین ،چونكە ئێمەی كوردیش كلتووری خۆمان لەخوێنمان دایە.
❊ وەكولاوێك خەون بەچییەوەدەبینیت؟
خەونی من كوردستانێكی ئازادو سەقامگیرە بۆئەوەی بتوانم لەسایەی ئەوئازادیەدازیاتربرەوبەهونەرەكەم بدەم وپیشەگەربم لەبوارەكەی خۆمدا.
❊ خۆت بەقەرزاری كێ دەزانیت؟
من زۆر سوپاسی مامۆستا هەژاردەكەم كە مۆسیقای بەمن ناساند وەزۆرسپاسی مامۆستا مەحمود خدر بەڕێوەبەری چالاكی قوتابخانەكان دەكەم،لە قەڵادزێ كە زۆرهەوڵیداوە لەگەڵم وەهەروەها زۆرسوپاسی هاوڕێكانم دەكەم كە هەمیشەپاڵپشتیان كردوم زۆرسپاسی ئەوانەش دەكەم كە هەوڵیانداوە بە ڕەخنەكانیان نائومێدم بكەن من پێیان دەڵێم ڕەخنەكانی ئەوان بوون منیان تائێرە هێناوە سوپاسی خانەوادەكەشم دەكەم ڕێگریان نەكردووە لێم.
❊ شەهیدان وپێشمەرگە لەكوێی خەونی داهاتوی تۆدان؟
شەهیدان تاجی سەری ئێمەن كە خۆم برای شەهیدم ،پێشمەرگە قەڵای بەرخودان و مایەی ئازادی میللەتی كوردن كە خۆشم پێشمەرگەم.
❊ حەزدەكەی كاری هونەری بۆ پێشمەرگە بكەیت؟
تاكەخەونم ئەوەیە كارێكی هونەری بكەم بۆپێشمەرگە قارەمانەكان ئەگەر بەپارچە مۆسیقایەكیش بێت ئەوەدەمێكەخەونی منە هەوڵیشم داوەوهەوڵیش دەدەم.










