تۆڕی ئای ئێس بی ئێن لە سێ شەممەی رابردوو بڵاویكردەوە كە ئەستێرەی گۆڕەپان و مەیدانی یۆسین بۆڵت بۆندێكی لەانەیەكی تۆپی پێی ماڵتا پێگەیشتووە بۆ ماوەی دوو وەرز، ئەمەش گومان دەخاتە سەر ئەو ماوەی ئەزموونی ناوبراو كە ئێستا لەگەڵ یانەی سێنترال كۆست مارینرەزی ئوسترالی بەسەری دەبات، ڤالیتا پاڵەوانی خولی ماڵتا دەڵێت: هیواخوازین بتوانین بۆندی بۆلت لەكاتی گونجاودا واژۆ بكەین، كە خاوەنی 8میدیالیای زێڕی ئۆڵۆمپییە، لەپێشبڕكێ كورتەكان. بەر لەیاری سوپەری ناوخۆ بەرامبەر یانەی بالزان لە 13ی كانوونی یەكەمی داهاتوو. تۆری ناوبراو دەڵێت گاستۆن سلیمان راهێنەری یانەی ڤالیتا و سەرۆكی جێبەجێكاری یانەكە دەڵێت: هەموو پاڵەوانەكان لە ڤالیتا پێشوازیان لێدەكرێت، باوەڕمان وایە دەتوانن هەموو شتێكی ئاستەم ئەنجام بدەن. هەروەها بەڕێوەبەری كارەكانی بۆڵت تۆنی رالیس دووپاتیكردەوە كە پەیوەندی لەلایەن یانەی ماڵتی بە بۆڵتەوە كراوە. بۆڵتی تەمەن 32 ساڵ بەردەوام هیوای خواستووە كە بۆندێكی پیشەگەری لەیانەی مارینرەز وەربگرێت بۆ ئەوەی لەگەڵیان بەشداری وەرزی 2018-2019 لەخولی ئوسترالیا بكات، كە لەهەفتەی داهاتوو دەست پێدەكات.










