رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی رایگەیاند كە هەڵبژاردەی ئیسپانیا لەلایەن یویفا رووبەڕووی سزای دارایی دەبێتەوە ، بەهۆی ئەوەی هاندەرانی ئیسپانی لەیاری رابردوویان بەرامبەر ئینگلتەرا لەكاتی سروودی نیشتمانی ئە هەڵبژاردەیە فیكەی گاڵتەجاڕیان لێدا. هەروەها پۆلیس هەوڵیدا رێگە لەهاندەران بگرن كە ئۆتۆمبێلی هاندەرانی ئینگلیزی نەشكێنن، كە لە كامێراكانی چاودێری دەركەوتووە خەریكی شكاندنی ئاوێنەی ئۆتۆمبێلەكانن. ئەمەش یەكەمین جار نییە هاندەرانی ئیسپانی كاری تێكدەرانە دەكەن، لەساڵی 2010 ئیسپانیا سزادرا، كاتێك هاندەرانی لەكاتی سروودی نیشتمانی هەڵبژاردەی ئێرلەندا فیكەی گاڵتەجاڕیان لێدا.










