ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بەرشلۆنە ئیڤان راكیتیچی كرواتی پەیوەندی بە مەشقەكانی یانەی كاتەلۆنی كردەوە، دوای ئەوەی ئەركی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەكەی كۆتایی هات لەمیانی ململانێكانی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا. یاریزانی نێودەوڵەتی كرواتی لە سێ شەممەی رابردوو بەشداری مەشقەكانی یانەكەی كرد، دوای ئەوەی لە دووشەممەی رابردوو پشووی وەرگرت، مەشقەكانی لەگەڵ یاریزانان شمی ئاریۆل بۆسكێت و ریكی بۆیگ لەتیپی لامانسیا ئەنجامدا، بەر لەوەی یاریزانە سەرەكییەكانی بلۆگرانا بگەڕێنەوە.










