رێبوار حەمەلاو شوانی
مێژوو وخەباتی قوتابخانەی كوردایەتی هەمیشە روون ئاشكرایە و بەوەی هەمووكات خۆی بە بەرپرسیار لە بەرامبەر پرسە نیشتیمانیی و نەتەوەییەكان زانیوە و بەردەوام لە رووی سیاسی و دیپلۆماسییەوە گشت هەوڵەكانیی چڕكردۆتەوە و هەمیشە خۆی بە داكۆكیكارو بەرگریكار مافەرەواكان زانیوە و هیچ كاتێ بەرژوەندی گەل و نیشتیمانی پێش بەرژەوەندی حزبی و شەخسی نەكردۆتەوە ئەو هەڵوێستە نەگۆڕانە وایانكردووە كە هەمیشە لە لایەن دۆست و دوژمنانیشەوە حسابی تایبەت بۆ ئەو قوتابخانەیە بكرێ.
ئەگەر ئەگەرهەڵوەستەیەكی جیدی لە سەر رووداو و پێشهاتەكانی چوارساڵی رابردوو و ئێستامان بكەین دەبینن كە لەگەڵ ئەوەی گەلی كورد و سەركردایەتیی سیاسی كوردستان بە تایبەت سەرۆك بارزانیی رووبەڕووی ئەزموونێكی قورس و دژوار بۆوە ، بەڵام خۆراگری و سیاسەتی حەكیمانە و پێداگری لە سەر مافەرەواكان بۆ هەموو دونیایی سەلماند كە تا كورد خاوەنی سەرۆك بارزانیی بێ مەحاڵە كاروانی خەباتی راوەستێ لە بەدیهێنانی ئامانجەرەواكانی. دوژمنان و نەیارانی گەلی كور ، هەموو كاتێ بە هۆی پێداگری لە سەر مافەرەواكانی بەردەوام لە ژێر پیلانگێڕی و هەڕەشەی جدی بووە و ئەگەر مێژووی پارتی دیموكراتی كوردستان، بخوێنینەوە ئەوا بۆمان دەردەكەوێ لێبووردەیی، ئاشتی، ئازادی، دیموكراتی، بەڵێ پارتی لەپێناوی بەدیهێنانی ئاشتی و ئازادی و دیموكراتی و ماف و چارەسەركردنی كێشەی رەوای دۆزی گەلەكەی دامەزراوە، بەو هۆیە دوژمنان و ناحەزانی كورد چەندین جار بەختی خۆیان لە دژی پارتی تاقیكردۆتەوە، بەڵام سوپاس بۆ خوا پارتی هەرچەند تووشی نسكۆ هاتبێت كاتی بووە، دوژمن و ناحەزانیشی تەنها شەرمەزاریان بۆ ماوەتەوە. پارتی دیموكراتی كوردستان بەرێبەرایەتی بارزانی هەمیشە هۆشیارە و هەردەم دۆست و دوژمنی خۆی لەیەكتر جیاكردۆتەوە، لەپاڵ ئەوەش هەردەم لەپێناو بەرژەوەندی هاوڵاتی، لەوانە دەبوورێ كە كۆسپ دروست دەكەن، هەرچەندە ئەوان ئەو دەرفەتەی بۆیان رەخسابێت لەدژی پارتی كردوویانە، بەڵام لەو هەوڵەیاندا تەنها شەرمەزاریان بۆ ماوەتەوە، ئەوە راستییەكەو كردەوەی دڵسۆزی و حەكیمانەی بارزانیی نەمرو سەرۆك بارزانی بە دەردەخات كە چۆن خۆیان بەخەمخۆری میللەتەكەیان دەزانن، میللەتیش هاوكارو پشتیوانی خۆیان بۆ مستەفا بارزانی ئەمڕۆش بۆ سەرۆك بارزانی دەردەبڕن، چونكە گەورەترین ئومێدیان بەم سەرۆكانە هەبووەو هەیە، ئەمڕۆش پشتیوان بە خوداو هەوڵ و كۆششەكانی ئەو سەركردەیە، كورد بە مافی رەوای خۆی دەگات و دوژمن و ناحەزانی هەردەم لە پیلانەكانیان مایە پوچ و دەست بەتاڵ دەبن، ئومێدی لاواز و لەكەداركردنی پارتیش لەگەڵ خۆیان دەبەنە ژێر گڵ.
پارتی هەمیشە وەك قوتابخانەی كوردایەتی بە پێشەنگی دەمێنێتەوە تا گەیشتن بە لووتكە و ئامانجەگەورەكەمان ..لە دوای رووداو و خیانەكاری و داگیركاری و كارەساتی 16ی ئۆكتۆبەر پرسێكی نیشتیمانیی سیاسیی نەگۆڕ و سازش لەسەر نەكراوە، ئامانجیش لە ئەنجامدانی پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆییی كوردستانیش، هەرلەوە سەرچاوەی گرتبوو كە ئیتر بەسە و ناكرێ چیتر وڵاتی بەناو عێراق، كوردستان و پرسەكەی گەمارۆ بدات و قەیران لە دوای قەیرانی بۆ بنێتەوە و گەر دەرفەتیشی بۆ لوا، بە هێرش و پەلاماری سەربازی، كوردستان داگیر بكا و تا كوردێكی بێویست و ئارەزوو و ئامانج، زەلیلی دەستی بەغدا بێت، هەروەك لە ئامانجەكانی هێرش و پەلاماری حەشدی شیعی لە پردێ و مەخموور و سحێلا و مەحموودییە ئەوەی لێ خوێندرایەوە. ئەو ستراتیژیەتی نەگۆڕە و هەموو تاكتیكەكان له بەرژەوەندیی ئەودان و، پرسێكە ئامادەبوونی هەمیشەیی لە نێو ستراتیژیەتی بارزانیدا هەیه. بۆیە سەردانی ئەمجارەی سەرۆك بارزانی و بەتایبەت دوای ساڵ ونیوێك لە تێكچوونی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان بۆ بەغدا لە ئان و ساتێكدایە، بۆ بەغدای وڵاتی بەناو عێراق، لەژێر هەژموون و كاریگەریی هەرسێ وڵاتی مەزنی ناوچەكەدا سعوودییە، توركیا و ئێران پەنگی خواردووەتەوە و پایتەختانی ئەم وڵاتانەش له دوای رووخانی رژێمی تۆتالیزمی سەددام حوسێن و رێكتر لە دوای سەرهەڵدانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، گرێدراوی نێو ململانێی شاراوە یا نەبینراوی ئەمریكا و رووسیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا لەلایەك و، بەریتانیا و ئێران لەلایەكی دیكەدان، وڵاتانی هەردوو لایەنی ململانێكەش بەرژەوەندییی بینراو و نەبینراوی زەبەلاحیان لە ناوچەكه و عێراق و كوردستان و تەنانەت لە ناوچەكانی ماددەی 140ی نێوان هەولێر و بەغدایشدا هەیە.بە دیوەكەی تریش لە كوردستاندا، ئەم سەردانەی بارزانی لە ئان و ساتی دوای ئەنجامدانی پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆییی كوردستان لە 25/9/2018 و پاش كارەساتی 16 ی ئۆكتۆبەری داگیركردنی كەركووك و دەرهاویشتەكانی لە هەمان ساڵ و، سەركەوتنی بارزانی و پارتەكەی لە هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 12 مایسی 2018 و كوردستان لە 30 ئەیلوولی 2018 دێت.سەرۆك بارزانی كە لە بەغدا و نەجەف بوو، بەغدای ژێر هەژموونی فارس و تورك و عەرەب كە فەڕشی سووری بۆ راخست و بەو مەزنێتییەوە پێشوازیی لێی كرد، دەبێ ئەو راستییە بخەینە بەرچاو، كە ئەوە ئەوانن پێویستیان بە ئەزموونی بارزانی و ژیری و حیكمەتی بارزانی هەیە بۆ چارەسەركردنی هاوكێشە سیاسییە ئاڵۆزەكانی نێوخۆی عێراق و ئەو گرفتانەیشی كە دووچاری ناوچەكە بوونەتەوە، چ لە سەروبەندی هاتنی داعش و لێككەوتەكانیدا تا گەمارۆی رۆژی 5/11/2018ی ئەمریكا لەسەر ئێران و گرفتەكانی توركیا بەر لە كوشتنی خاشقچی و، دوای ئەویش لە سووریا و رۆژئاوادا تا هەڕوگیف و بۆردوومانە بێ ئەمانەكانی سەردانی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا لەئیستادا بایەخ و گرنگی خۆی هەیە بۆ تێكشكاندنی بەستەلەكی پەیوەنیدیەكانی نیوان هەرێم و بغدا و خاوكردنەوەی گرژی و ناكۆكیەكان و كردنەوەی دەرگایەكی نوێ بەڕووی ئاشتی و پێكەوەژیاندا.
رەنگە زۆر كەس بڵێن بارزانی داوای جیابونەوە و سەربەخۆی دەكرد ئیستا بۆ گەڕایەوە بەغدا.ئەلبەتە سەرۆك ئامانجی خۆی پێكا خواستی ڕەوای گەلی كوردستان بەجیهان گەیاند. نەك جارێ بەلكو سێ جار چونكە ریفراندۆم بەسەركەوتوی ئەنجامدرا و لە دوای ریفراندۆم دووجاری تر لە هەبژاردنی عیراق و كوردستان گەلی كوردستان پشتیوانی خۆیان بۆ دووپات كردوە و حزبەكەی دەنگی یەكەمی هینا. جا ئەگەر هەلومەرجی نیوخۆی و هەرێمی و نێودەوڵەتی لە بار نەبوو بۆ گەیشتن بەو ئامانجە پیرۆزە . ئیتر بەو مانایە نیە گیرۆدەی ئەو بارودۆخە ببین لە بازانەیەكی داخراودا بخولێنەوە .هەر بۆیە باشترین بژاردە ئاسایكردنەوەی بارودۆخەكەیە بەشێوەكی هاوسەبگ بەجۆریك لەخزمەت سەقامگیری و بەرژەوەندیەكانی گەلی كوردستاندا بیت ،تەنها سەركردەش لەم قۆناغە بتوانێ رووداو و گۆڕانكاری لە كوردستان و عیراق دروست بكات سەرۆك بارزانی یە . بۆیە بەبروای من لەم سەردانە دوو ئامانجی گرنگ دەپێكێ . كەبۆ ئەم قۆناغەی ناوچەكەی پیادا تێدەپەڕێت بۆ گەلی كوردستان زۆر گرنگە و تا ئەندازەیەكی باش دڵنیای و سەقامگیری سیاسی وئابوری بەدوای خۆیدا دێنێ ..ئەم سەردانەی سەرۆك بارزانی لە مانایێك زیاتر هەڵدەگرێ، بەدیوە كوردستانییەكەی بۆ عێراق و ناوچەكە سەلمێندرا كە سەرۆك بارزانی پێگەیەكی سیاسیی بەهێزی هەیە و رابەرایەتیی پرس و دۆزی كوردستانی دەكات، بەو حیكمەت و ژیریی دیپلۆماسییەتەی پێی ناسراوە دەتوانێ گرفتە كەڵەكەبوو و هەڵپەسێردراوە ئالۆزە بارگاوییەكان بە بەرژەوەندیی زلهێزانی ناوچەكە چارەسەر بكات. هەر ئەمەش وا دەكات كە ئایندەی گەلی كورد و هەنگاونان بەرەو كوردستانێكی بەهێز گەشتر بێ.










