به‌پێی به‌ڵگه‌یه‌ك كه ئه‌مشه‌و بڵاوكراوه‌ته‌وه، عادل عه‌بدولمه‌هدی ناوى 8 كاندیدی بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ناردووه بۆ ئه‌وه‌ى له‌دانیشتنى سبه‌ینێدا ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت و كابینه‌كه‌ى پڕ بكاته‌وه.
وه‌ك له به‌ڵگه‌كه‌دا هاتووه، كاندیدیه‌كانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقی فیدڕاڵ، بریتین له:
فالح فه‌یاز بۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆ
فه‌یسه‌ڵ جربا بۆ وه‌زاره‌تى به‌رگرى
نوورى دلێمی بۆ وه‌زاره‌تى پلاندانان
قوسه‌ى سوهێل بۆ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا
سه‌با تائی بۆ وه‌زاره‌تى په‌ره‌رده
دارا نوره‌دین بۆ وه‌زاره‌تى داد
هاله گۆرگیس بۆ وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌ران
عه‌بدولئه‌میر حه‌مه‌دانى بۆ وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیری
دارا نوره‌دین، دادوه‌رى پێشووه و بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵیش وه‌زیرى داد بووه، له‌سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى حزبى به‌عسدا، به‌هۆى ئه‌وه‌ى فه‌رمانێكی سه‌دام حوسێنى جێبه‌جێ نه‌كردووه، كه له‌باره‌ى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى زه‌وى هاووڵاتییان بووه به بێ قه‌ره‌بووكردنه‌وه، زیندانى كراوه و له ساڵى 2002 به لێبوردنى گشتیی ئازاد كراوه.
له
25 له‌سه‌ر 26/ 10/ 2018 كابینه‌ى حكوومه‌تى نوێی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی
عادل عه‌بدولمه‌هدی به 14 وه‌زیره‌وه په‌سه‌ند كرا، به‌ڵام هه‌شت
وه‌زاره‌ت تائێستاش ماونه‌ته‌وه و به‌هۆى ناكۆكییاكه‌نه‌وه له‌سه‌ر ناوى
كاندیده‌كان، یه‌كلا نه‌كراونه‌ته‌وه، بڕیاره له دانیشتنى سبه‌ینێدا،
ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت.










