وەزارەتى تەندروستى ئیدانەى
ڕووداوى هێرشکردنە سەر دکتۆرەکەى شارى سلێمانیکرد و داواش لە دەزگاکانى
ئاسایش دەکات تاوانبار دەستگیر بکەن.
وەزارەتى تەندروستى لەڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند ” بەتوندی سەرکۆنەی دەستدرێژیکردنە سەر د.کەمال ئەحمەد سەعید دەکەین”.
وەزارەتى تەندروستى لە ڕاگەیەنراوەکەیدا ئەو پزیشکەى بە
“مامۆستای زانکۆ و پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری ، پزیشکێکی دڵسۆز ، کارامە و
خزمەتگوزار بۆ نەخۆش” ناوبردووە.
داواش لە وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا باڵاکانی ئاسایش لە هەرێم
دەکات هەرچی زووە تاوانبار دەسگیربکەن و بیدەنە دەستی دادگا و سزای
دادپەروەرانە بدرێت .
هاوکات داواشی لەدەزگا پەیوەندیدارەکانى حکومەت کرد گیانى
پزیشکان بپارێزن و وەک سەرمایەیەکی نیشتمانی و نەتەوەیی گرنگ ڕێزیان
لێبگیرێت.
ئێوارەی ڕۆژى (٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨)، ئەو پزیشکە لە نۆرینگەی تایبەتی خۆی لە شەقامی ئۆرزدی لە شاری سلێمانی تەقەی لێکرا و ڕەوانەى نەخۆشخانەی فریاکەوتن کرا.










