ئێواره‌ی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ پزیشكێكی پسپۆری نه‌شته‌رگه‌ری گشتی به‌ ناوی (ك ئ س) له‌ ناو نۆرینگه‌كه‌ی خۆی له‌ شه‌قامی ئۆرزدی سلێمانی درایە بەر دەستڕێژی گولە به‌ سه‌ختی بریندار ده‌بێت.

کەمێک پێش ئێستا لەشەقامی ئۆرزدی شاری سلێمانی، دکتۆر کەمال ئەحمەد سەعید، پسپۆڕی نەشتەرگەری لەنێو نۆڕینگەکەی خۆیدا لەلایەن چەکدارێکەوە تەقەی لێ دەکرێ و بەسەختی بریندار دەکرێت.

پۆلیس گه‌یشتووته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ ، پزیشکەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە، تەوانبارەکەش ھەڵھاتووە و تاکو ئێستا دەستگیر نەکراوە.