بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ی ئەیلول، بە سێ درۆن هێرش كرایە سەر بنکە و مقەڕەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ناوچەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەپارێزگای هەولێر.
سەرچاوەیەك رایگەیاند، هێرشەكان كراونەتە سەر شوێنێكی نیشتەجێبوون لە گوندی دێڵزیانی سەربە شارەدێی دیانا لە ئیدارەی سۆران، بەو هۆیەوە پێشمەرگەیەک بریندار بووە.










