سه‌لام عه‌بدوڵڵا
نۆ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له ڕۆژی (25/9/2017)دا، بڕیارێكی چاره‌نووسسازی له ڕێی ڕاپرسییه‌كی گشتییه‌وه به شێوازێكی دیموكراتی و شارستانی كه گه‌ل بۆ بڕیاردانی چاره‌نووسی خۆی بڕیار بدات، بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش گه‌له‌كه‌مان سه‌رپشك كرا كه به ئاره‌زووی خۆی ڕای له‌سه‌ر سندووقه‌كانی ڕاپرسی بدات كه به ئاگاداری سه‌دان چاودێری ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تیدا كه ئه‌نجامه‌كه‌ی به زۆرینه‌ی ده‌نگ كه بریتی بوو له (92.73) بۆ به‌ڵێ و (7.27)ش به نه‌خێر بوو.
هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م ڕاپرسییه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه كه حكوومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق، ڕۆژانه پاشه‌كشه‌ی له ده‌ستوور و به‌ڵێنه‌كانی ده‌كرد و خۆی له چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌دزییه‌وه.
له ڕاستیدا له ساڵی 1991، كه بڕیاری (688)ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌رچوو كه ناوچه‌ی ئارامی دوای كۆڕه‌وه‌كه بۆ گه‌لی كورد به خه‌تی (36) دیاری كرد و به‌وپێیه‌ش ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق به هه‌موو ده‌ستگای ئیداری و سه‌ربازییه‌وه كوردستانیان به‌جێهێشت و گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستیان و ئه‌م هه‌له‌ش بووه هۆی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و دامه‌زراندنی حكوومه‌تی هه‌رێم كه به ته‌واوی له‌ژێر ده‌ستی خۆی دا بوو و عێراقیش هیچ ده‌سه‌ڵاتی له ناوچه كوردییه‌كاندا نه‌ما، ئه‌گه‌رچی هه‌ر به‌شێك له ناوچه كوردییه مێژووییه‌كانی له‌ژێر ده‌ستدا مایه‌وه كه له‌مه‌ودوا به‌داخه‌وه، به ناوچه‌ی “كێشه له‌سه‌ر” ناوزه‌د كرا.
عێراق به‌پێی ده‌ستووری 2005 به وڵاتێكی فره نه‌ته‌وه مه‌زهه‌ب و فیدڕاڵ ناسێنراو بووه خاوه‌نی ده‌ستوورێكی مه‌ده‌نی، ئه‌گه‌رچی ته‌واو خواسته‌كانی كوردیشی تێدا دیاری نه‌كرا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حزبه سیاسییه‌كانی كورد به‌گشتی و گه‌له‌كه‌مان به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی عێراقه به 85% دانیشتووانه‌كه‌ی ده‌نگی پێدا.
كۆمه‌ڵێ خاڵ و بڕگه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوو لا له ده‌ستووردا جێگیر كرا و كاتی بۆ دیاری كرا، به‌ڵام ئه‌وانه هه‌مووی وه‌ك ده‌ركه‌وت مه‌ره‌كه‌بی سه‌ر كاغه‌ز بوون به پاساوی بێ جێ پاشگوێ ده‌خران، تا ئه‌وكاته‌ی گه‌له‌كه‌مان ناچار كرا كه ئیدی كاتی ئه‌وه هاتووه خۆی بڕیار له ڕێی ڕاپرسییه‌وه بدات.
هۆكاری ئیقلیمی و پاساوی دوور له لۆژیكی وڵاتانی ئه‌ورووپی و ئه‌مه‌ریكا و ڕای نه‌رێنییان هانده‌رێكی به‌هێز بوو بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق كه بۆ داڕمانی ئه‌و داوا دیموكراتییه په‌نا بباته به‌ر چاره‌سه‌ری سه‌ربازی به یارمه‌تیی ده‌وڵه‌ته ئیقلیمییه‌كان و چاوپۆشیی ئه‌مه‌ریكا و دۆستانی.
به‌ڵام هێز و توانا و داوای ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مانی بۆ سه‌ربه‌خۆیی و ڕۆنانی ده‌وڵه‌تێكی دیموكراتی و ئاشتیخواز كرده مێژوویه‌كی دیار بۆ گه‌له‌كه‌مان كه به‌و شێوازه دیموكراتییه ده‌یه‌وێت بگات به ئامانجه‌كانی. ئه‌و هێز و هزر و داوایه‌ش هه‌ر كات و سات ڕۆژی خۆی دێت و هه‌ر ده‌بێ بێت.