سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا لەگەڵ لایەنی عێراقی ئاشکرای کرد، لە میانی کۆبوونەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە شاری نیویۆرک، هەردوولا گەیشتوونەتە ڕێککەوتن لەسەر دۆخی ئەمنیی ناوچەکە.
بەپێی ڕاگەیەندراوە هاوبەشەکە، هەردوو وڵات ڕێککەوتوون لەسەر کۆتاییهێنان بە بوونی چەکدارە بیانییەکان لە قەزای شنگال، و لە بەرانبەریشدا هێزەکانی تورکیا بە شێوەیەکی قۆناغ بە قۆناغ بنکەی سەربازیی زێلکان لە شارەدێی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا ڕادەستی حکوومەتی فیدراڵیی عێراق دەکەنەوە.