خه‌بات: سه‌رهه‌نگ نه‌جمه‌دین:- هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق، به‌نوێنه‌رایه‌تی دوو یاریزانی كورد، بەشداریی لە جامی 27ی کەنداوی عه‌ره‌بی ده‌كات و پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ش له وڵاتی سعوودیه به‌به‌شداریی 8 هه‌ڵبژارده به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ چوارشەممە 23ی ئەیلوول، كاتژمێر 5.30ی ئێواره، هەڵبژاردەی عێراق لە یاریی یەکەمی پاڵەوانێتییەکە ڕووبەڕووی هه‌ڵبژارده‌ی عومان دەبێتەوە.
پێکهاتەی عێراق بۆ جامی کەنداو له بیست و حەوت كه‌س پێکهاتووە كه‌بریتین له : گۆڵپارێزەکان: حوسێن حەسەن، محەمەد سەڵاح، ئەحمەد باسل، بەرگریکاران: ئەحمەد یەحیا، مستەفا سەعدون، هەیسەم جەبار، زەید تەحسین، ئاکام هاشم، یوسف ئیمام، میرخاس دۆسکی، محەمەد دۆلار، یاریزانانی ناوەڕاست: ئیبراهیم بایش، زیدان ئیقبال، بەسام شاکر، زەید ئیسماعیل، ئەمیر عەمماری، حەیدەر عەبدولکەریم، عەبدولڕەزاق قاسم، کەرار نەبیل، محەمەد قاسم، ئەحمەد قاسم، عەلی جاسم، هێرشبەران: ئەیمەن حسێن، سەیف ڕەشید، عەلی حەمادی و یوسف ئەلنەسراوی.
خشته‌ی یارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق: شه‌ممه 26 ئه‌یلوول: عێراق- كوه‌یت، كاتژمێر (6.55)ی ئێواره.
سێشه‌ممه 29 ئه‌یلوول: عێراق- سعوودیه (8.30)ی شه‌و.