خهبات: مسلم دۆلەمەری:- ساڵانە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی ڕاهێنەرە پەروەردەیییەکانەوە، خولی ڕاهێنانی جۆراوجۆر بۆ مامۆستایان ڕێکدەخات. ئامانجی سەرەکی لەم هەنگاوە، نوێکردنەوەی تواناکانی مامۆستا و گەیاندنی زانیاری سەردەمییانەیە بە کەرتی پەروەردە. لەم ڕاپۆرتەدا، ڕاهێنەران و مامۆستایانی بەشداربوو باسی گرنگی و لایەنە ئەرێنی ونهرێنییهكانی ئەم خولانە دەکەن:
ئومێد بەهجەت بابەکر ڕاهێنەری پەروەردەیی ئاماژە بەوە دەکات کە پرۆسەی ڕاهێنان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦–٢٠٢٧ گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی بەخۆیەوە دەبینێت ئهو دهلێت: وەزارەتی پەروەردە نەخشەڕێگایەکی نوێی خستۆتە ڕوو کە گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە سیستەمی ڕاهێنان دروست دەکات وبریتییە لە گواستنەوە لە شێوازی نەریتی پێشکەشکردنی خول، بۆ سیستەمی گەشەپێدانی پیشەیی بەردەوام.
لەم سیستەمە نوێیەدا ڕۆڵی مامۆستای ڕاهێنەر دەگۆڕێت بۆ ڕێنماییکار، پشتیوانیکار و هەڵسەنگێنەری بەردەوام لەناو پۆلدا و ئامانجه ستراتیژییهكانی بریتین له: بەرزکردنەوەی ئاستی کۆالیتی فێرکردن و فێربوون و پشتیوانیکردنی لایەنی پەروەردەیی، بەردەوامی گەشەپێدانی پیشەیی مامۆستایان هاوشان لەگەڵ بەدواداچوون و ڕێنمایی مەیدانی،دلنیابوونەوە لە بەکارهێنانی کرداریی ناوەڕۆکی خولەکان لەلایەن مامۆستایانەوە لەناو پۆلدا،دروستکردنی ژینگەیەکی فێرکاریی داد پەروەرانە و لەبار بۆ سەرجەم قوتابیان بەبێ جیاوازی،دەستنیشانکردنی گرفتەکانی پڕۆسەی فێرکردن و پێشکەشکردنی چارەسەری خێرا و مەیدانی. ههروهها پلاتفۆڕمی قوتابخانەکەم و ئی هەڵسەنگاندن، پلاتفۆڕمێکی دیجیتالی فەرمییە لە وەزارەتی پەروەردە.
ئامانجی سەرەکی ئەم پلاتفۆڕمە ئەوەیە که کارگێڕی و ناوەندەکانی خوێندن و پڕۆسەی بەدواداچوونی خوێندن، بگوازێنەوە سەر سیستەمێکی خێرا و شەفاف و مۆدێرن، بۆ دروستکردنی پردێکی پەیوەندی بەهێز لە نێوان قوتابخانە، مامۆستا، قوتابی و بەخێوکەر.
ڕاهێنانی مامۆستایان لەسەر چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ قوتابیانی فرەجوولە (بزێو) ئۆتیزم تایبەت لە ناو ژینگەی قوتابخانەدا، ئەرکێکی هەستیار و فراوانە.
ههروهها ڕاهێنانی مامۆستایان لە گۆڕینی ڕێنماییە ڕووکار و تیۆرییەکانی ژینگەپارێزی، بۆ ڕەفتارێکی ڕۆژانە و کلتوورێکی بنچینەیی لەناو ژینگەی قوتابخانەدا. جگه له ڕاهێنانی مامۆستایان لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی پلاتفۆڕمە ئەلیکترۆنییەکان، کەرەستە زیرەکەکان لە پۆلدا، بۆ ئەوەی وانەکان سەرنجڕاکێشتربن.
* هەروەها مامۆستا یەعقوب حەسکۆ عەزیزدهربارهی گرنگی ئەم جۆرە خولانە گوتی: خولی ڕاهێنانی سێ ڕۆژە بۆ مامۆستایان لەسەر بابەتەکانی منداڵانی ئۆتیزم و ژینگەی خوێندن هەنگاوێکی ئەرێنی و گرنگە. ئەم ڕاهێنانە دەتوانێت هۆشیاری و توانای مامۆستایان بەرزبکاتەوە، بەڵام بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی درێژخایەن پێویستە لەگەڵ بەدواداچوون وجێبەجێکردنی پراکتیکی بەردەوام بێت ئامانجە سەرەکییەکان بریتین: لە بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و پیشەیی مامۆستایان، زیادکردنی هۆشیاری مامۆستایان، دەربارەی منداڵانی ئۆتیزم باشترکردنی ژینگەی فێربوون ،پەرەپێدانی شێوازەکانی وانەوتنەوە ،گرنگیدان بە پێداویستییە جیاوازەکانی قوتابیان بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندن و پەروەرده.
*دهربارهی لایەنە ئەرێنییەکانی ڕاهێنانی مامۆستایان مامۆستا یهعقوب گوتی: مامۆستای ڕاهێنراو دەتوانێت پێداویستی و جیاوازییەکانی منداڵانی ئۆتیزم باشتر تێبگات و سەرەدەری مامەڵەی گونجاوتر لەگەڵیان بکات و ڕاهێنان لەسەر ژینگە یارمەتی مامۆستا دەدات کە ژینگەیەکی ئارام، پاک، ڕێکخراو و هاندەر بۆ قوتابی دروست بکات و کۆبوونەوەی مامۆستایان لە خولی ڕاهێناندا دەرفەتێکە بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموون و هاوبەشکردنی چارەسەری کێشەکانی پۆل ههروهها زانیاری و ڕاهێنانی زیاتر دەتوانێت متمانەی مامۆستا بە تواناکانی خۆی بەرز بکاتەوە. پێویستە ڕاهێنانی مامۆستایان تەنیا بە خولی سێ ڕۆژە کۆتایی پێ نەیەت. باشترە سیستەمێکی بەردەوامی پەرەپێدانی پیشەیی بۆ مامۆستایان دابین بکرێت.
خولەکان دەتوانن بابەتەکانی شێوازە نوێکانی فێرکردن، بەڕێوەبردنی پۆل، دەروونناسی قوتابی، ئۆتیزم، تەکنەلۆجیا و هەڵسەنگاندنی قوتابی لەخۆ بگرن پێویستە مامۆستایان تەنیا گوێگر نەبن ، بەڵکو بەشداریی کرداری بکەن. بۆ نموونه وانەی نموونەیی پێشکەش بکرێت ڕۆڵگێڕان بکرێت کێشەی ڕاستەقینەی ناو پۆل بخرێتە بەردەم مامۆستایان ومامۆستایان بە گروپ کار بکەن.
مامۆستا یهعقوب ئاماژهی بهوهشدا پێویسته بهدواداچوون ههبێت له ڕێگای سهردانی پۆلهكان دوای خولی ڕاهێنان پێویستە بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی فێربوونەکان بکرێن ئەمە دەتوانێت لە ڕێگەی سەردانی پۆل، بینینی وانە، گفتوگۆ لەگەڵ مامۆستا و هەڵسەنگاندنی پێشکەوتنی قوتابی بکرێت.
*مامۆستا عهبدولرهحمان محهمهد گوتی: پێموایە ئەم جۆرە خولانە باشترین ڕێگان بۆچارەسەرکردنی کەموکوریەکانی نێوپەروەردە بەتایبەت بابەتی ژینگە پارێزی وزیاتر گوتی: پاراستنی ژینگە ئەرکی سەرشانی هەموومانە.به دروستکردنی ژینگەیەکی ئارام و گۆنجاو بۆ منداڵەکانمان پێویستە خوشەویستی و پشتگیری خۆمان دەرببڕین و وایان لێبکەین کە قوتابخانە بە ماڵی دووەمی خویان بزانن، هەروەها فێری بەرپرسیارێتیان بکەین و دایک و باوکانیش ئەو هەستە لە دڵی منداڵەکانییان بچێنن کە چۆن ماڵەکانتان دەپارێزن باشتر لەوە دەبێ ماڵی دووەمتان بپارێزن، بەڵام بە دڵنیاییەوە هەموو ئەمانەش پێویستی بە خولی تایبەت هەیە نەک تەنیا بو مامۆستایان، بەڵکو بۆهەموو چین و توێژێک تاوەکو هوشیار بن لەوەی بوونی ژینگەیەکی لەبارمرۆڤ تهندروست دهكات. بۆیە بە تایبەت ئێمەی ماموستا ئەرکی سەرشانمانە بە جوانترین شێوە قوتابیەکانمان فێری ژینگە پارێزی بکەین.
*لەکۆتاییدا مامۆستا هەژار یاسین بەڕێوەبەری ئامادەیی چیای شیرینی تێکەڵاو بۆ خهبات گوتی: وەک بەڕێوەبەری قوتابخانەی ئامادەیی چیای شرینی تێکەڵاو بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و پیشەیی مامۆستایان و ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦–٢٠٢٧ بەشداریمکرد لە خولی ستراتیژی ڕاهێنانی مامۆستایان, ئەم خولە لە چوارچێوەی پەرەپێدانی تواناکانی مامۆستایان وهاوڕێکردنیان لەگەڵ شێواز و ئامرازە نوێکانی پەروەردە و فێرکردن بەڕێوەچوو. لە ماوەی خولەکەدا چەندین بابەتی گرنگ و پەیوەندیدار بە ژیانی قوتابی و پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن باس و گفتوگۆیان لەسەر کرا وهك: نەخۆشی ئۆتیزم ومنداڵی فرەجووڵە و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ قوتابیانی خاوەن پێداویستییە جیاوازەکان و ڕێگاکانی پشتگیریکردنیان لە ناو ژینگەی قوتابخانە هاورێ ژینگە و ڕۆڵی قوتابخانە و مامۆستا لە دروستکردنی هۆشیاری ژینگەیی و پاراستنی ژینگە.
ئیهەلسەنگاندن (E-Assessment)ههروهها و بەکارهێنانی شێوازی هەڵسەنگاندنی ئەلیکترۆنی بۆ پێوانەکردنی ئاستی خوێندن و پەرەپێدانی پرۆسەی فێرکردن.
بەشداری لەم خولەدا هەنگاوێکی گرنگە بۆ نوێکردنەوەی زانیاری و تواناکانی بەڕێوەبەران و مامۆستایان، هەروەها بەکارهێنانی شێوازە نوێ و تەکنەلۆژییەکان لە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن. ههروهها پێویستەزیاتر جەخت لە گرنگی بەردەوامبوون لە ڕاهێنان و پەرەپێدانی تواناکانی مامۆستایان بکرێت، بۆ ئەوەی قوتابخانە بتوانێت ژینگەیەکی پەروەردەیی نوێ، کارا و گونجاو بۆ قوتابیان دابین بکات و بە شێوەیەکی باشتر بەرەو ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦–٢٠٢٧ هەنگاو بنێین.











