خه‌بات: سه‌رهه‌نگ نه‌جمه‌دین:- سۆزیار سیروان عوسمان، یاریزانێکی باسکەتی ئافره‌تانی پیشمه‌رگه‌ی سلێمانی و خوێندکاری بەشی فیزیا لە زانکۆی سلێمانیی، نموونەیەکە لە یاریزانێک کە لە نێوان خوێندن و وەرزشدا هەوڵ دەدات بەردەوام بێت و خەونە وەرزشییەکانی بۆ ئاستە بەرزترەکان ببات، ئه‌و كچه وه‌رزشوانه توانیویەتی لەگەڵ تیمەکەی بەشداریی لە پێشبڕکێ و پاڵەوانتییە جۆراوجۆرەکان بکات و ئەزموونی گرنگ لە یاری باسکە بەدەستبهێنێت، بەڵام له‌پشت ئەم ئەنجام و سەرکەوتنانەوە، چیرۆکی هەوڵدان، پشتیوانیی خێزان، ڕۆڵی ڕاهێنەر و بەربەستە کۆمەڵایەتی و داراییەکان هەیە کە یاریزانەکانی بواری وەرزشی کچان ڕووبەڕووی دەبنەوە.
سۆزیار باوەڕی وایە کە بە بەردەوامی و هه‌روه‌ها ئیرادە و دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو، کچانی کوردستان دەتوانن تواناکانی خۆیان لە بواری وەرزشدا زیاتر به‌ره‌و پێش ببه‌ن و بگەنە ئاستە بەرزەکان، ئەم چاوپێكه‌وتنه‌ش دەرفەتێکە بۆ چۆنیه‌تی به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی دووه‌می خولی باسكه‌ی عێراق و هه‌روه‌ها ناساندنی ئەزموونی ئەم یاریزانە، سەرکەوتنەکانی و ئەو داواکاری و پێشنیارانەی کە بۆ پەرەپێدانی وەرزشی کچان هەیە.
سۆزیار سیروان له‌باره‌ی ئه‌م پرسه گرنگانه‌ی سه‌ره‌وه دەڵێت: سه‌ره‌تا بەدەستهێنانی پلەی دووەم لەسەر ئاستی عێراق دەستکەوتێکی گرنگە بۆ یانه‌كه‌مان، بەڵام ئامانجی سەرەکیی تیمەکە هەمیشە بەدەستهێنانی پلەی یەکەم و بەرزکردنەوەی جامه‌كه بووه، ئه‌و پێیوایە کەمیی ژمارەی یانە بەشداربووه‌كان له‌خولی باسكه‌ی عێراق، کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ئاستی ڕکابەری و کاتی یاریکردنی یاریزانان هەیە،کەمبوونەوەی ڕکابەری دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی یاریزانەکان بە شێوەیەکی تەواو نەگەنە لوتکەی تواناکانیان و پێشبڕکێیەکی بەهێز دروست نەبێت.
سۆزیار سیروان دەڵێت: خولیای وەرزش لە قۆناغە سەرەتاییەکانی ژیانییەوە ده‌ستیپێكردووه، بەڵام دوای ئەوەی بە شێوەیەکی جدی هەنگاوی ناوە بۆ تێكه‌ل بوون به‌یاری باسكه.
بەپێی وتەکانی، خێزانەکەی گەورەترین پاڵپشت و هاوکاری بوون لە ژیانی وەرزشییەکەیدا، لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆڵی ڕاهێنەرەکەی لە پەرەپێدانی تواناکان و بەرزکردنەوەی ئاستی یاریکردنەکەی گرنگ بووە.
بەڵام لە هەمان کاتدا، ئەو بەشێک لە گرفتە سەرەکییەکانی وەرزشی کچان بە کەمیی پشتگیری دارایی، نەبوونی سپۆنسەری بەهێز بۆ یانەکان و گرنگینه‌دان بە پاڵەوانتییەکان دەبەستێتەوە.
یاریزانەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە بۆ پەرەپێدانی باسکەی کچان، پێویستە پاڵەوانێتییەکان بە شێوەیەکی ڕێکوپێک و بەردەوام بەڕێوەبچن و هاوکاریی دارایی بۆ یانەکان دابین بکرێت، تا یانەکان بتوانن کەمپ و پرۆگرامەکانی ئامادەکاریی باشتر بەڕێوەببەن.
ئەو هەروەها نەبوونی گرێبەستی شایستە و کەمیی داهاتی یانەکان بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی وەرزشوانان بە یەکێک لە گرفتە دیارەکان دادەنێت.
سۆزیار سیروان ئاماژه به‌ده‌ستكه‌وته‌كانی یانه‌كه‌یان ده‌كات و ئه‌و ده‌ڵێت: یانه‌كه‌مان لە ساڵی 2017 یەکەمی تازەپێگەشتووان و لاوان بووە، لە ساڵی 2018 یەکەمی عێراق و لە ساڵی 2019 یەکەمی کوردستان بووە، هەروەها لە ساڵانی 2023 2024 و 2025 پلەی یەکەمی عێراقمان بەدەستهێناوە.