
ڕادیۆی کادینا سێر بڵاویکردەوە، گەورەترین ئالهنگاریی ئەم وەرزەی مۆرینیۆی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید، دڵنیابوونە لە ڤینیسیۆس جونیۆر و کیلیان مباپێ جێبەجێکردنی ئەرکهكانیان.
ڕادیۆکە پێی وایە مۆرینیۆ پێویستی بە دۆزینەوەی هاوسەنگی دەبێت لەنێوان بەشدارییە هێرشبەرەکانی ئەو دووانە و پابەندبوونیان بە فشار و پاڵپشتیکردنی هێڵی بەرگری، بەتایبەتی کە ئەمە یەکێک بووە لە گەورەترین ئاستەنگەکانی یانەی ڕیال مەدرید لەم چەند ساڵەی دواییدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کارلۆ ئەنچیلۆتی و چابی ئەلۆنسۆ و ئەلڤارۆ ئاربێلۆ نەیانتوانیوە ئەم کێشەیە بە تەواوی چارەسەر بکەن، ئەمەش بووەتە یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی چاوەڕوانی مۆرینیۆ لە سەرەتای وەرزدا.
سەرکەوتنی ئەو ڕاهێنەرە پورتوگالییە لە چاندنی دیسپلینی بەرگری لە ڤینیسیۆس و مباپێدا زۆر گرنگ دەبێت بۆ باشترکردنی هاوسەنگی تیپەکە، بەتایبەتی بەرامبەر ئەو تیپانەی پشت بە کۆنتڕۆڵکردن دەبەستن و هێرشەکانیان لە پشتەوە دروست دەکەن.
بەگوێرەی ڕادیۆکە، خستنەڕووی ئەم خاڵە تایبەتە، گەورەترین ئەرکی مۆرینیۆیە لەم وەرزەدا، چارەسەرکردنیش دەتوانێت کلیلی سەرکەوتنی پڕۆژەکەی بێت لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید.