خهبات:- هەمزە سەرحان:- خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ، ژینێ ئەتروشی نوێترین بەرهەمی بەناوی «ئێڤار» بڵاوكردەوە، ئێڤار، نوێترین بەرهەمی ژینێ ئەتروشییە، كە خۆی تێكست و ئاوازەكەی داناوە، داستۆر كاری میكس و ماستەرینگی بەرهەمەكەی ئەنجامداوە، ئەمە لەكاتێكدایە ئەو خانمە هونەرمەندە مانگی ئایاری ئەمساڵ كلیپی «شیڤانۆ» بە دوێت لەگەڵ نیرۆژ-بی بڵاوكردەوە و بینەرێكی زۆری هەبوو، ژینێ ئەتروشی، لەدایكبووی ساڵی 1998ـە و خەڵکی دهۆکە، بەڵام لە نەرویج گەورەبووە، چەند ساڵێکە دەستی بە کاری هونەری کردووە و خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆکلیپێکە.