خەبات:وریشە عومەر:- پێشانگەیەکی هاوبەشی هونەری شێوەکاری بە ناونیشانی (کەنارەکانی داهێنان) بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی و بەرپرسی بەشی شێوەکاری، لە هۆڵی مۆزەخانەی سلێمانی کرایەوە، پێشانگەکە، لەلایەن بەشی شێوەکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی و رۆشنبیری سلێمانی، بە هاوکاری دامەزراوەی فادیا بۆ رۆشنبیری، بە بەشداری شێوەکارانی هەرێمی کوردستان و عێراق کرایەوە. لە پێشانگەکە خەڵاتی رێزلێنان لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی پێشکەشی هونەرمەندانی بەشداربوو کرا، پاشان خەڵاتی ڕێزلێنان لەلایەن ئامادەبووانەوە پێشکەشی دکتۆر موحسین ئەدیب، بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی و مەهاباد جەمال و هونەرمەندی شێوەکار، محەمەد فەتاح، کرا.