خەبات: وریشە عومەر:- بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی، گرووپی میللیی بەشی هونەی میوزیک، ئێوارە کۆنسێرتێکی بۆ یادی هونەرمەندی گەورەی کورد، حەسەن زیرەک رێکخست. ئێوارە کۆنسێرتەکە، لەژێر ناوی (نەوایەک له سلێمانییەوە بۆ ناڵەشکێنە) بە بەشداریی هونەرمەندان، لوقمان سەلیم و کاروانی نەی و یاسین محەمەد ئەنجامدرا. لە کۆنسێرتەکە چەندین هونەرمەند و هونەردۆستان و عاشقانی دەنگی زیرەک، ئامادەبوون و چەندین گۆرانیی زیرەک پێشکەش کران.