خەبات: مسلم دۆلەمەری:- هونەرمەندی دەنگخۆشی باکووری کوردستان پۆلات تەرهان، 27 ساڵ لەمەوبەر لەشاری باتمانی باکووری کوردستان لەخێزانێکی نیشتمانپەروەر و شەیدای هونەردۆست چاوی بەدنیا هەڵهێناوە، ماوەی چەند ساڵێکە لەگەڵ خێزانەکەی لەباژێری ئیستانبول ژیان بەسەردەبات و خەریکی کاری هونەرییە.

پۆلات تەرهان، لە دیدارێکدا سەبارەت بەو بەرهەمە نوێیەی سەرقاڵی کارکردنە تێیدا بۆ خەبات گوتی: نوێترین بەرهەم کە ئێستا سەرقاڵی کارکردنم سترانێکی فۆلکلۆری کوردییە، کە بەشێوەیەکی جوان نوێم کردۆتەوە، بەناوی (وەرەکچێ) یە، پەیڤ و ئاوازی ئەم بەرهەمە فۆلکلۆرە. هەروەها ڤیدیۆ کلیپەکەش له‌لایەن (نورۆ ئاکسۆییە) بە شێوازێکی سەردەمیانە کاری دەرهێنانی بۆ کراوە، هەروەها ئافرەتێکیش ک بە ناوی (بوشرا ئۆزلەمە) وەک کارەکتەر ڕۆڵی لەم ڤیدیۆ کلیپە گێراوە، گوتیشی تەواوی ڤیدیۆ کلیپەکەم لە وڵاتی تورکیا وێنەی بۆگیراوە.