هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەر لە دەستپێکردنی مۆندیال، تووشی کێشەیهكی گهوره بوو، لامین یامال ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە لە دوو یاریی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکاندا بەرامبەر کیپ ڤێردی و سعودیە بە هۆی پێکانەوە لە ماسولکەکانی ناتوانێت یاری بكات.
بە گوێرەی زانیارییەکان، یامال تووشی گرژبوونی ماسولکەکانی پێی چەپی بووە، کە لەکاتی لێدانی سزا لە یارییەکەی بەرشلۆنە بەرامبەر سێڵتاڤیگۆ لە سەرەتای مانگی نیساندا تووشی بوو، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە بەرنامەی چارەسەرییهكانی كاتی زۆری بوێت.
بڕیارە ئامادەنەبوونی بۆ یارییەکانی 15 و 21ی حوزەیران درێژببێتەوە، ئەگەری گەڕانەوەی ههیه لە 28ی حوزەیران ،بەرامبەر ئۆروگوای بە مەرجێک بە تەواوی چاكببێتهوه.
هەڵسەنگاندنە پزیشکییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە برینەکەی یامال وەک پەستانی ماسولکەی پلە دوو پۆلێن کراوە، کە پێویستی بە نزیکەی سێ هەفتە هەیە بۆ چاکبوونەوە. هەردوو ستافی پزیشکی بەرشەلۆنە و یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا پێیان باشە پەلە نەکەن لە گەڕانەوەی بۆ ئەوەی حاڵەتەکە خراپتر نەبێت و مەترسی پێکانی قورستر نەکات.