سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی لەبارەی دەرچوونی بڕیاری 688ی ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕۆژێکی وەکوو ئەمڕۆدا، بڵاو كردەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 5/4/2026، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی بڵاو كردەوە و ڕایدەگەیەنێت: “دەرچوونی بڕیاری 688ی ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕۆژێکی وەکوو ئەمڕۆدا لە ساڵی 1991، وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو لە بەدەنگەوەهاتنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە پێناو پاراستنی کوردستان.”

سەرۆكی حكوومەت دەشڵێت: “سوپاس و پێزانینێکی زۆرمان بۆ هاریکاریی و پشتیوانیی دۆستانمان لە وڵاتانی ئەمەریکا و بەریتانیا و فەرەنسا هەیە، هاوکاری و پشتیوانییەکانیان لە یاد ناکرێت.”