ڕۆڵی مێژوویی پارتی لە پاراستنی کوردستاندا

85

دڵدار باشووری

ئەم حزبە ئامانجی خەبات و تێکۆشانبووە، لەدەستەبەرکردنی ماف و ئازادییەکانی خەڵکی سەرجەم پارچەکانی کوردستان لە ئیرادەیەکی دیموکراتیانەدا، گەر چاوێک بەمێژووی کۆماری کورستاندا بخشێنینەوە، دەبینین، کە ئەندازەی یەکڕیزی و هەوڵەکانی پێشەوا قازی محەممەد و بارزانیی نەمر بە روونی ئامانجەکەیان دیاربوو، لە ئاستی کوردستانیبووندا، لەنێو کۆمار و کوردەواریدا کە پێکهاتەیەکی عەشیرەتگەرایی، کۆمەڵایەتی و سیاسیی یەکگرتوویی یەک ڕیزی دروست هەبێ. لەسەر ئاستی پارچەکانی کوردستان دا توانرا لەیەک نزیکبوونەوەیەکی تەواو دەستەبەربکرێ. کورد بە بەرنامەی یەک ڕیزی و یەکگرتوویی دەتوانن بەسەر نیزامی دەسەڵاتداریدا زاڵبن، بەڵام نەیارانی کورد لەسەر ئاستی نێودەولەتی کۆماری کوردستانیان کردەئامانجی بەرژەوەندی خۆیان.

بارزانیی نەمر وەک سمبولی نەتەوەیی کوردستان لەساتە وەختێکی مێژوویی هاتە مەیدانی خەباتی کوردایەتی، سەرکردایەتی سەرجەم چین و توێژەکانی لەئەستۆ گرت و لەژێر چەتری کوردایەتی کۆیکردەنەوە، بۆ بەدیهێنانی سەرکەوتن و تێکۆشان، پارتی دیموکراتی کوردستان یەکەم حیزب بوو لە سەر ئاستی کوردستان درکی بە نادیموکراتیبوون و دژی ‌گەلبوونی ڕژێمەکانی دەوڵەتانی دەورووبەر کرد، ئەم حزبە کە شۆڕشی ئەیلولی بەرپاکرد لەپێناو مانەوەی شکۆی نەتەوەکەی هەر لە دەسپێک ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە نیشتمان پەروەری بووە ئامرازی کۆکەرەوەی گەلی کورد لە هەرکونجێک بۆ ناساندنی بە جیهان.

لە قۆناغە جیاوازەکان بارزانیی نەمر خۆی و بنەماڵەکەی ڕۆڵێکی مەزنیان گێرا بۆ پێکهێنانی یەکڕیزی و یەکگرتوویی نێوان هێزە کوردستانییەکانی کوردستان، کاک ئیدرسی جوانەمەرگ لە شۆڕشی گوڵان ئەندازیاری ڕێکخستنەوەی ناو ماڵی کورد ناوزەد دەکرێ کە توانی لە هەلومەرجێکی سەخت کۆتایی بە گرژی و ناکۆکییەکانی ئەو کاتی حزبە سیاسیە جیاوازەکان بێنێ. ئەو زۆر بەدیراسەو وردبینی دەی ڕوانییە گۆڕانکارییەکانی ئەوسای ناوچەکە لێزانانە هاوشانی سەرۆک مسعود بارزانی پرسی کوردیان تاوتوێ دەکرد کە بزووتنەوەی مافخوازانەی خەڵکی کوردستانی مافیان دەسەتەبەربکەن.

بۆیە بە ئەرکی خۆیان دەزانی داکۆکی کارێکی سەرسەخت بن لە پاراستنی گەلی کورد لە سەربەخۆیی دا، لەم پێش هات و ڕوداو و گۆڕانکاریانەی کە ئێستا ڕۆژ هەڵاتی ناوڕاستی گرتۆتەوە گەلی کورد دیسان لەژێر مەترسیەکی گەورەدایە. شایەنی باس و دەست خۆشییە ڕۆڵی جەنابی سەرۆک مسعود بارزانی، وەک کارەکتەر و کارێزمایەک لە مەیدانەکە دا ڕۆڵی مەرجع دەگێریت، لە چارەسەر کردنی ئەو بارودۆخەی کوردانی ڕۆژ ئاوا تێیکەوتوون، هەر لە سەرەتای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد بارزانی هەموو هەوڵ و جهودی خۆی خستۆتە کار بەو ئەزمونە درێژەی کە هەیەتی ڕۆژئاوای کوردستان لەدەست دوژمن و نەیارانی بپارێزیت، ڕۆڵی جەنابیان لەسەر ئاستی نێودەولەتی و ناوچەی کاریگەریه‌کی مەزنی هەبوو، بۆ پاراستنی ئەم قەوارەیە، یەکڕیزی و یەک دەنگی کورد لەو چەند ڕۆژەی ڕابردوو نیشانی هەموو جیهانیدا کە کورد نەتەوەیکی بێدەوڵەتن ناکرێ چیتر مافخوراوبن، هەنگاوی سەرکەوتن لە یەکگرتویی و یەکڕیزی ناوماڵی کورد دەستەبەردەبێ.