ماکس ئیبەرل، بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی بایرن میونشن ڕایگەیاند، دەستیان بە دانوستانەکان کردووە بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستی هاری کەین، هێرشبەری یانەی بایرن میونشن لە دوای ساڵی 2027.
ئیبەرل گوتی: لەگەڵ هاری لە گفتوگۆداین و ئیدارەی یانەكه‌مان لە مێژە خواستی خۆیان بۆ هێشتنەوەی کاپتنی ئینگلتەرا لە دوای ساڵی 2027 ده‌ربڕیوه‌.
کەین لە گرێبەستەکەیدا بڕگەی ئازادکردنی هەیە، بەڵام چەندین جار ڕایگەیاندووە کە لە میونشن زۆر دڵخۆشە و هیچ هۆکارێکی نییە بۆ ئەوەی داوای گواستنەوەی بۆ شوێنێکی دیکە بکات، به‌ڵام ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هێشتا هەردوولا لەسەر بڕگەی ئازادکردن و درێژكردنه‌وه‌ی گرێبەستەکە ڕێکنەکەوتوون.