خه‌بات: سه‌رهه‌نگ نه‌جمه‌دین:- ئه‌م وه‌رزه خولی لاوانی عێراق له سه‌رئاستی ته‌مه‌نه‌كان، به‌شێوازی ناوچه‌ی جوگرافی دابه‌ش كراون و خوله‌كه له سه‌ر ئاستی ته‌مه‌نه‌كانی 21،19،17،16،14، بۆ یانه‌كان رێكخراوه و هه‌فتانه هه‌ر یانه‌یه‌ك به‌پێی شوێن و ناوچه‌ی جوگرافیی خۆی یارییه‌كان به‌شێوه‌ی چوون وهاتن ئه‌نجام ده‌دات، لاوانی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر له‌سه‌رجه‌م ئاسته‌كان، ئاستێكی باشی نیشانداوه و ئه‌نجامی به‌رزی تۆمار كردووه و ركابه‌ری له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كان ده‌كات، جگه له یانه‌ی هه‌ولێر، یانه‌كانی دهۆك و نه‌ورۆز و زاخۆ له سه‌ر ئاستی ته‌مه‌نه‌كان، ئه‌نجامه‌كانیان دڵخۆشكه‌رنین، له به‌رامبه‌ردا لاوانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی خوار ته‌مه‌ن 14 ساڵان، باشترین ئاستی پێشكه‌ش كردووه و له كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی خوله‌كه‌یه به كۆكردنه‌وه‌ی 13خاڵ، پێشه‌نگی یانه‌كانی گرتووه.
ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی ته‌مه‌نه‌كانی خولی عێراق:
*ڕیزبه‌ندی خوار ته‌مه‌ن 21 ساڵان، گه‌ڕی ده‌یه‌م له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م: هه‌وڵیر 18 خاڵ- پله‌ی دووه‌م
نه‌ورۆز 13 خاڵ- پله‌ی شه‌شه‌م
دهۆك 5 خاڵ پله‌ی ده‌یه‌م
*ڕیزبه‌ندی خوار ته‌مه‌ن 19 ساڵان، گه‌ڕی ده‌یه‌م له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م: هه‌ولێر 10 خاڵ- پله‌ی دووه‌م
دهۆك 8 خاڵ- پله‌ی پێنجه‌م
زاخۆ 7 خاڵ- پله‌ی شه‌شه‌م
*ڕیزبه‌ندی خوار ته‌مه‌ن 17 ساڵان، گه‌ڕی هه‌شته‌م له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م:
هه‌ولێر 15 خاڵ- پله‌ی دووه‌م
دهۆك 13 خاڵ- پله‌ی چواره‌م
زاخۆ 3 خاڵ- پله‌ی ده‌یه‌م
*ڕیزبه‌ندی خوار ته‌مه‌ن 16ساڵان، گه‌ڕی حه‌وته‌م له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م:
هه‌ولێر 21 خاڵ- پله‌ی یه‌كه‌م
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی 14 خاڵ- پله‌ی دووه‌م
دهۆك 10 خاڵ- پله‌ی چواره‌م
زاخۆ 5 خاڵ- پله‌ی حه‌وته‌م
نه‌ورۆز 0 خاڵ- پله‌ی نۆیه‌م
ڕیزبه‌ندی خوار ته‌مه‌ن 14ساڵان، گه‌ڕی شه‌شه‌م له كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م:
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی 13 خاڵ- پله‌ی یه‌كه‌م
هه‌ولێر 7 خاڵ- پله‌ی سێیه‌م
نه‌ورۆز 4 خاڵ- پله‌ی پێنجه‌م
دهۆك و زاخۆ 3 خاڵ پله‌ی شه‌ش و حه‌وت