بە ئامانجی پاراستن و دیجیتاڵکردنی میراتی کولتووری و مێژوویی کوردستان، ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور، یاداشتنامەیەکی هاوبەش لەگەڵ کتێبخانە و ئەرشیفی مومتاز حەیدەری واژوو کرد. شایانی باسە بەدران ئەحمەد حەبیب لایەنی ناوەندی کوردستان و مومتاز حەیدەری لە لایەنی کتێبخانە و ئەرشیفی مومتاز حەیدەرییەوە، یاداشتەکەیان واژوو کرد، لە ڕێگەی ئەم هاوبەشییەوە، تەواوی سەرچاوەکانی ئەم ئەرشیفە تایبەتە دەوڵەمەندە دیجیتاڵ دەکرێن و لە وێبسایتی فەرمیی»ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور» بە ناوی «کتێبخانە و ئەرشیفی مومتاز حەیدەری» بۆ توێژەران و ناوەندە زانستییەکان بەردەست دەخرێن. ئەم هەنگاوە هەوڵێکی نیشتمانییە بۆ پەرەپێدانی لێکۆڵینەوەی زانستی و پاراستنی سامانی نەتەوەیی کوردستان.











