دوای 702 ڕۆژ لە یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە بە بەشداریی 52 پەرلەمانتار دانیشتنی تەواوکاری بۆ کۆبوونەوەی یەکەم کرا و دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 4ـی تشرینی یەکەمی 2026، پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی 52 پەرلەمانتار لە فراکسیۆنە جیاجیاکان کۆبووەوە و دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو.دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بەمشێوەیە: 

د. ڤاڵا فەرید بە 52 دەنگی پەرلەمانتاران وەک سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردرا

رامی نوری بە 52 دەنگی پەرلەمانتاران وەک جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردرا

مونا نەبی قەهوەچی بە 52 دەنگی پەرلەمانتاران وەک سکرتێری پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردرا