سهرهتا وتار سەرۆک بارزانى هەردەم فریادڕەس و پەرۆشى نەتەوە و نیشتیمان
رێبوار حەمەلاو شوانى
ڕووداو و بۆنە و پێشهاتەکان مێژوو و ئەزموونێکى باشن بۆ ناسین و کەسایەتى هەر رابەر و سەرۆک و حکوومڕانییەک بەتایبەت ئەگەر ئەو پرسە پەیوەست بێت بە بابەتە مرۆڤایەتى و نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان ، رووداو و کارەساتەکان ئیتر چ لەڕووى سیاسى و شەڕ و سروشتى بێت یانیش هەر پرسێکى دیکە تایبەت بە دۆزى نەتەوەیی، ئەوەى دەمەوێت بیڵێم هەڵگرتنى ئەرک و بەرپرسیاریەتى باوکانەیە، هاوبەشیکردنە لە ناخۆشییەکان، بەرگریکردنە لە شەرەف و کەرامەتی کورد و خاک و نیشتیمان لەلایەک و لەلایەکى تریش ناردنى پێشمەرگە بە بێ حیسابکردن بۆ سنوورە دەستکردەکان ، ئینجا لەکاتى بوومەلەرزە لە رۆژئاوا و باکوورى کوردستان ئینجا پرۆسەى ئاشتى و بەرگریکردن لە مافە رەواکانى کورد و پشتیوانیکردنى نەتەوە و نیشتیمان و هەموو ئەمانە ئاماژەن بە بوونى خەمخۆر و ڕابەرێک، کە هەموو تەمەنى لە پێناو دۆزى رەواى نەتەوەکەى فیدا کردووە.
ئەمڕۆ بەهەمان شێوە لە باشوورى کوردستانیش لە ماوەى ساڵانى رابردوو و بە لافاوەکەى ئێستای چەمچەماڵیشەوە، کە تاقیکردنەوەیەکى مێژووى و سەخت و مرۆڤایەتییە، زۆرجاریش بینیوومانە زۆر لە توانای حکوومەت و دەسەڵاتەکانی بەدەرە، بەڵام وەک جارێکى تر باوک و ڕابەرێکى دڵسۆز لە یەکەم چڕکە دا ساتى کارەساتەکە بەرپرسیاریەتى نیشتمانى و نەتەوەیی و خەمخۆرى خۆى دەربڕى، کاردانەوە و هەڵوێستى خێرا و یەکلاکەرەوەی سەرۆک مسعود بارزانى و بە فریاگەیشتنى خەڵکى ناوچەکە و تێکۆشەر و پایتەختى شەهیدان و ئەنفال بۆ پاراستنى سەروماڵى خەڵکى ئەو دەڤەرە، ئەوەش دەرخەرى هەستى دڵسۆزى و کوردپەروەرى و نیشتیمانپەوەرییە. بۆیە هەر لەگەڵ بیستنى رووداوى لافاوەکە و زیانگەیاندن بە خەڵکى ئەو دەڤەرە تێکۆشەر و قوربانیبەخشە، سەرۆک بارزانى بە خێرایی و بە هەستێکى کوردپەوەرى و نیشتیمانپەوەرى، دواى هەڵسەنگاندنى ورد بۆ ڕووداو و زیانەکانى فەرمانى کرد تا بەخێرای هاوکارى و پشتیوانى حکوومەتى کوردستان و دەزگە خێراخوازى و فریاگوزارییەکان بگەیەنرێتە خەڵکى ناوچەکە و بە هەموو توانایەکەوە فریاى لێقەوماوان بکەون، ئەوەش ئاماژە و پەیامێکى روون بە دڵسۆزى و کەسایەتى رابەرێکى خەمخۆر بۆ نەتەوە و نیشتیمانەکەى دەدات، کە ژیانى هەر تاکێکى ئەم کوردستانە لەسەروەى هەموو پرسێکى دیکەوەیە و دەبێت شادى و ئومێدى و گەرمى بۆ ئەو خەڵکە لێقەوماوە بگەڕێنێتەوە ؛ هەر ئەوەش بوو لەگەڵ پەیام و راسپاردەى سەرۆک بارزانى ، هەموو دەزگە تایبەتمەندییەکانى حکوومەتى کوردستان بە هەموو تیمە تایبەتییەکان و تەندروستى لەماوەیەکى کورتدا گەیشتنە ئەو دەڤەرە و تا بەفریاى لێقەوماوانى ڕووداوى لافاوکەى چەمچەماڵ و گەرمیان بکەون.
بەدڵنییاییەوە ، ئەم هەڵوێست و کاردانەوە خێرایە وایکرد، نەک هەر ڕێگرى لەزیانى زیاتر بەر خەڵکى ئەو ناوچانە بکەوێت ، بەڵکو کاروانى هاوکارییەکان بەخێرایی بگاتە دەستى لێقەوماوان ، ئەوەش دڵ گەرمى و هیوایەکى گەورە و ئارامى و دڵنەوایی بوو بۆ خەڵکى دەڤەرەکە، ئەوەش پێمان دەڵێت، بابەتەکە تەنیا پرسێکى گەیاندنى هاوکارى و فریاگوزارى نەبووە، بەڵکو میراتێکى گرانبەها و مرۆڤایەتى و کوردپەوەرى و نیشتیمانپەوەرى سەرۆک بارزانى بوو وەک هەمیشە خەم و پەرۆشى باوکانەى و بەرپرسیاریەتی بەرامبەر بە گەلەکەى ئەنجامدا. بەدڵنییاییەوە پەرۆشىى و خەمخۆرى و هەڵگرتنى بەرپرسیاریەتى بۆ گەل و نیشتیمانەکەى، بۆ ڕێبازێک دەگەڕێتەوە نەک تەنها لە کاتى شەڕ و ناخۆشییەکاندا بەڵکو لەکاتى ڕووداوە سروشتى و کۆمەڵایەتییەکانیشدا هەمیشە لە ناخۆشى و خۆشییەکانیشدا خۆى بە هاوبەش و بەرپرسیار زانیووە، لاپەرەکانى مێژووى دوێنێ و ئەمڕۆ باشترین بەڵگەى حاشاهەڵنەگرن، ئەم قوتابخانە و ڕێبازە و ئینجا خزمەتکارى گەل و نیشتیمان وەک گەورەترین شانازى وادەکات رۆژ بە رۆژ پایەکانى حکوومڕانى کوردستان بەهێزتر بێت. واتە رووداوى سروشتى بێت یانیش سیاسى و سەربازى بەتایبەتى هەموو ئەو رووداوانەى بۆ دۆزى کورد دێنەپێشەوە پێمان دەڵێن، هەڵگرتنى ئەرک و بەرپرسیاریەتى بەرامبەر بە نەتەوە و نیشتیمان تەنها هەڵوێست و کاردانەوە دەردەکەوێت، بارزانى و ڕابەرایەتى لە هەموو قۆناغەکاندا سیمبوڵى ئەو ئەرک و بەرپرسیاریەتییە پیرۆزانەیە بۆ پارێزگاریکردن لە کوردکوردستان.