یانەی ڕیال مەدرید ئه‌وپه‌ڕی توڕەیی خۆی لە ئاستی ناوبژیوانی ئیسپانیا دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە «بەشداری لە خولی پیسی نیگرێرا» دەکات و ناوبژیوانانی تۆمەتبار دەکات بەوەی دەستی تیپەکەیانی بەستووە بۆ ئەوەی نەتوانێت ڕکابەری لەسەر ناسناوەکە بکات، توڕەیی ڕیال دوای ئەوە هات کە لە گێمی دووەمی یارییەکەیان بەرامبەر ئالاڤێس، لێدانی سزایەکی «ڕوونی» بۆ یانەی ڕیال مەدرید نه‌ژمارد، چونکە یاریدەدەری ناوبژیوانی ڤیدیۆیی (VAR) پەیوەندی بە ناوبژیوانەوە نەکرد بۆ پێداچوونەوە بە گرتە ڤیدیۆییەکان، ئەمەش یانەی پایتەختی توڕەکرد، لەلایەکی دیکەوە یانەی ڕیال مەدرید کەناڵی فەرمی یانەکەی بەکارهێنا بۆ هێرشکردنە سەر سیستمی ناوبژیوانی و ڕایگەیاند: ناوبژیوانی یارییەکە کە گارسیا ڤێردورایە پشتڕاستکرایەوە کە کەتەلۆنییە و بانگهێشتکرابوو بۆ ئەوەی ئەم وەرزە لە بەرشلۆنە بەرامبەر کۆمۆ ناوبژیوانی جامی گامپێر بکات، ئەمە خولە پیسەکەی نێگریرایە.