بەچاودێریی بەڕێز ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، پێشانگای تایبەتی هونەرمەند هێلن عارف بەناوی ‹رەنگەکانی هێلن› لە میدیا گەلەریی هەولێر دەکرێتەوە، پێشانگاکە ئه‌مڕۆ دووشەممە کاتژمێر 10ی بەیانی دەکرێتەوە و رۆژانی دواتریش بەردەوام دەبێت. هێلن عارف لەبارەی پێشانگاکەیەوە دەڵێ، رەنگەکانی هێلن، گەشتێکی پڕ لە هەست و تێژی دەنگ دەبن، هەروەها دەڵێ، لە پێشانگاکەدا لە قووڵاییەکی بێسنووری جیهانییەوە بەرەو پەنجەرەکەی ناوچەی خۆم و بۆ هەموو جیهان دەڕوانم، لە تابلۆکانی پێشانگای رەنگەکانی هێلندا تەنیا تێڕامانێکی ساکارانە هەست پێناکرێت، بەڵکو دەگۆڕێت بۆ ئەزموونێکی هەستیار و بیرکردنەوەیەکی قووڵ.