بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و فەلاح حەسەن، سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکوومییەکان و ئێرمان تۆبجو، کونسڵی تورکیا لە هەولێر و ژمارەیەکی دیكه لە کونسڵ و نێردەی وڵاتان، کۆنسێرتی (کوویتولار) ی میوزیکی کولتووریی وڵاتی تورکیا پێشکەش کرا، کە لەلایەن قوتابخانەی مەعاریف بە هاوئاهەنگی کونسڵخانەی تورکیا لە هەولێر ڕێکخرابوو.