دلشاد مستەفا وەسانی
20
قازانجی بانگه‌شه‌ی هێمن و سه‌نگین
یه‌كێك له قازانجه سه‌ره‌كییه‌كانی ستراتیژی پارتی، خۆدوورگرتنه له به‌فیڕۆدانی وزه‌ی سیاسی له ململانێی لاوه‌كیدا. له كاتێكدا ئه‌وانه‌ی خۆیان به ڕكابه‌ره‌كانی پارتی نمایش ده‌كه‌ن، په‌نا بۆ هێرشی كه‌سی و به‌ڵێنی پۆپۆلیستی ده‌به‌ن، كه‌چی پارتی بانگه‌شه‌یه‌كی سه‌نگین به‌ڕێوه ده‌بات. ئه‌مه وای لێده‌كات له بری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌موو ڕه‌خنه‌یه‌ك، ته‌ركیزی له‌سه‌ر په‌یامه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی خۆی بێت، كه بریتییه له به‌ڕێوه‌بردن و سه‌قامگیری. ئه‌م جیاوازییه له ئاستی گفتوگۆدا، ده‌توانێت ده‌نگده‌ری بێلایه‌ن و ئه‌وانه‌ی له سیاسه‌ت بێزاربوون، به‌لای خۆیدا ڕابكێشێت.
قازانجێكی دیكه‌ی گرنگ، كاریگه‌رییه‌تی له‌سه‌ر وێنه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌رێمی كوردستان. كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی، به‌دوای سه‌قامگیریی سیاسی و ئاسایش‌دا ده‌گه‌ڕێن. بانگه‌شه‌یه‌كی ئارام و په‌یامێكی هاوسه‌نگ بۆ ئه‌و لایه‌نانه، كه سه‌ركردایه‌تی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان، به‌دوای به‌رده‌وامی و پێشبینیكردنی دۆخه‌كه‌وه‌ن، ئاماژه‌یه‌كی دڵنیاكه‌ره‌وه‌یه، نه‌ك هه‌ڵگیرساندنی قه‌یرانی نوێ. به‌م شێوه‌یه، پارتی نه‌ك هه‌ر بانگه‌شه بۆ ده‌نگده‌ری ناوخۆیی ده‌كات، به‌ڵكو بانگه‌شه بۆ شه‌رعییه‌ت و متمانه‌ی نێوده‌وڵه‌تییش ده‌كات، كه بۆ مانه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان، فاكته‌رێكی زۆر گرنگه.
بانگه‌شه‌ی هێمن و سه‌نگینی پارتی دیموكراتی كوردستان به دروشمی هاوسه‌نگی، ستراتیژێكی سیاسیی ورد و به‌رنامه بۆ داڕێژراوه، نه‌ك ته‌نها كاردانه‌وه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی. ئه‌م ستراتیژه له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌كی واقیعیانه بۆ باری ده‌روونیی كۆمه‌ڵگه‌ی ماندووی كوردستان، پێگه‌ی حیزبه‌كه وه‌ك ده‌سه‌ڵاتداری سه‌ره‌كی، هه‌روه‌ها ئاڵۆزیی په‌یوه‌ندییه ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دامه‌زراوه.
ئایا پارتی قازانجی له‌م بانگه‌شه‌یه كردووه؟ له ڕوانگه‌ی ستراتیژییه‌وه، وه‌ڵامه‌كه ئه‌رێنییه.
یه‌كه‌م: توانیویه‌تی وه‌ك هێزی سه‌ره‌كیی پارێزه‌ری سه‌قامگیری له ناوچه‌یه‌كی پڕ له ئاژاوه‌دا ده‌ربكه‌وێت، كه بۆ به‌شێكی زۆری ده‌نگده‌ران، په‌یامێكی به‌هێزه.
دووه‌م: خۆی له ململانێی لاوه‌كی و ورووژێنه‌ر به‌دوور گرتووه و وێنه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تمه‌دارانه‌ی پێ به‌خشراوه.
سێیه‌م: په‌یامێكی ڕوونی سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی داهاتووی، ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردووه. هه‌رچه‌نده ده‌ره‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن، به چه‌ندین فاكته‌ری دیكه‌وه به‌نده، به‌ڵام ستراتیژی بانگه‌شه‌كه، توانیویه‌تی ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه پارتی مه‌به‌ستیه‌تی، به سه‌ركه‌وتوویی بیگه‌یه‌نێت.
به‌و پێیه‌ی، بانگه‌شه‌ی تووند و پڕ له هه‌ڵچوون، حه‌بێكی موسه‌كینی چه‌ند ڕۆژه‌یه، سه‌رنجی ده‌نگده‌ر ده‌باته سه‌ر دروشمی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر، دوای نیشتنه‌وه‌ی كه‌فوكوڵی هاندان، دروشمه‌كه نه هیچ به ده‌نگده‌ر ده‌به‌خشێ، نه ئه‌وه‌ی به‌ڵێنیشی داوه پێی جێبه‌جێ ده‌كرێت، به نموونه له هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ڵێنی وه‌ستاندنی پڕۆژه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نه‌هێشتنی پارتی دیموكراتی كوردستان درا، له به‌رانبه‌ردا پارتی به یه‌ك وشه وه‌ڵامی دایه‌وه و گوتی ناتوانن. ده‌ركه‌وت بانگه‌شه‌ی پارتی واقیعیتر بوو، چونكه له ماوه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوو و ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، هه‌مووی ساڵێكه، كه‌چی كاروانی پڕۆژه‌ی ستراتیژیی ئه‌و حكوومه‌ته‌ی ویسترا ڕابگیرێ به‌رده‌وام بوو، ئه‌مه و ئه‌و زرمه‌یه‌ی بڕیار بوو له لێدانی پارتیدا، ئه‌وه‌نده به‌هێز بێت، له چین گوێیان لێ بێت، بوونه بڵقی سه‌ر ئاو و مایه‌ی گاڵته‌جاڕی.
بانگه‌شه‌ی سه‌نگینی پارتی، كه نه‌ك هاووڵاتییان بێزار ناكات، به‌ڵكو چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن و گوێ له په‌یامه‌كانی ده‌گرن، ده‌بێته دڵخوازی ده‌نگده‌ران و له‌مه‌ودواش مۆدێلی بانگه‌شه‌كردن.