سیامەند سێلکی
له سیسته‌می دیموکراسیدا و به‌تایبه‌تیش له پرۆسه‌ی هەڵبژاردندا، تاک به‌شداره له دیاریکردنی ئایینده‌ی وڵات‌دا و، ڕۆڵی هه‌یه له نه‌خشه‌ڕێژکردنی ئایینده‌ی وڵات بۆ قوناغی دوای هەڵبژاردن. به‌م پێیه بۆ هه‌ر تاکێک مومارسه‌کردنی ئه‌رکی ده‌نگدان مه‌سئولییە‌تێکی دینی و نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌خلاقییه، بۆیه پێویسته به‌ئه‌مانه‌ته‌وه مومارسه‌ی ئه‌و مافه شه‌رعییه بکه‌ین و له‌سه‌ر سندووقی ده‌نگدان ویژدانمان بکه‌ینه دادوه‌ر و ده‌نگ به‌و لایه‌نه بده‌ین که پێشتر به‌ڵێنه‌کانی له بواری پراکتیکیدا و له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع کردووەته کردار و جێبه‌جێی کردوون، ئه‌بێ ده‌نگ به‌و که‌س و لایه‌نه بده‌ین که له سه‌ختترین و دژوارترین بارودۆخدا ملی داوه‌ته به‌ر به‌رپرسیارێتی و له خه‌می خاک و نه‌ته‌وه‌دا بووه. بێگومان ئه‌گه‌ر که‌مێک وشیار بین و به ویژدانێکی زیندوو و به پێوه‌ری لۆژیکی و عه‌قڵانی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بارودۆخی چوار پێنج ساڵی ڕابردووی کوردستان بکه‌ین، زۆر به‌ڕوونی ماهییه‌ت و ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌ر لایه‌نێکی سیاسیی به‌شدار له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و کوردستان‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت و، ده‌زانین کام لایه‌ن بوو له دژوارترین بارودۆخدا ڕووبه‌ڕووی ئاڵنگارییه‌کان و هه‌موو ئه‌و پیلانگێڕییانه بووه‌وه که دژی خه‌ڵک و خاکی کوردستان له ئارادا بوون، به‌هه‌مان شێوه ده‌توانین به ئاسانیش ئه‌و که‌س و لایه‌نانه ده‌ستنیشان بکه‌ین که هاوشانی نه‌یار و ناحه‌زانی کوردستان ڕۆڵیان له‌و پیلانگێڕییه ناوخۆیی و ده‌ره‌کییانه‌دا هه‌بوو که بۆ لاواز کردن و هه‌ڵوه‌شانه‌وەی قه‌واره‌ی فیدڕاڵیی کوردستان جێبه‌جێ کراون. هه‌ڵبه‌ت بۆ بینینی ئه‌م ڕاستییه ته‌نیا پێویستیمان به‌وه‌یه بۆ چه‌ند چرکه‌یه‌ک بیربکه‌ینه‌وه و ئه‌و گۆڕانکارییه مه‌زنانه بێنینه به‌رچاومان که له ماوه‌ی یه‌ک دوو ساڵی ڕابردوودا له بواری ئاوه‌دانکردنه‌وه‌دا لە کوردستان ڕوویان داوه. بۆ نموونه تا ساڵێک پێش کاره‌بای بیست و چوار كاتژمێریان نه‌بوو، ئێستا هه‌مانه، له زۆربه‌ی شاره گه‌وره‌کان کێشه‌ی ئاوی خواردنه‌وه هه‌بوو که‌چی ئێستا کێشه‌که چاره‌سه‌ر کراوه، که‌رتی کشتوکاڵ و گه‌شتوگوزار له‌وپه‌ڕی خه‌راپیدا بوون، که‌چی ئێستا هه‌ردوو که‌رته‌که له ڕێگای دروستکردنی کۆمه‌ڵێک به‌نداوه‌وه پێشکه‌وتن و گۆڕانێکی مه‌زنیان به‌خۆه بینیوه، ڕێگاوبانه‌کانی کوردستان %100 گۆڕانکارییان به‌خۆیانه‌وه بینیوه و زۆربه‌ی ڕێگا سه‌ره‌کییه‌کان بوونه‌ته جووت ساید، به هه‌مان شێوه له‌که‌رته‌کانی په‌روه‌رده و ته‌ندروستیشدا به‌ره‌وپێشچوونێکی دیار و به‌رچاو به‌دیهاتووه. له هه‌موو ئه‌مانه گرنگتر تا ڕاده‌یه‌کی زۆر گه‌نده‌ڵی بنبڕ کراوه و داموده‌زگاکانی کوردستان به‌کرده‌وه به‌دامه‌زراوه‌یی کراون و، سیاسه‌تی برسیکردنیش که دژی کورد به‌ڕێوه‌ده‌برا بێئه‌نجام بوو، ئیراده‌ی ڕێککه‌وتن به‌سه‌ر پیلانگێڕیدا سه‌رکه‌وت. هه‌موو ئه‌مانه به‌ڵێنی مەسرور بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان بوون له هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هەڵبژاردنه‌کانی ڕابردوودا که سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو پیلانگێڕییه ناوخۆیی و ده‌ره‌کییانه‌ی که له‌ئارادا بوون، بوونه کردار و جێبه‌جێ کران، دڵنیام ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی نه‌یار و ناحه‌زانی کورد، له ناوخۆی کوردستاندا هه‌ندێ لایه‌ن دژایه‌تیی مه‌سرور بارزانی‌یان نه‌کردبا ده‌ستکه‌وته‌کانی ئاوه‌دانی و پێشکه‌وتنه‌کانی کوردستان زۆر له‌وه‌ی هه‌یه زیاتر ده‌بوون. که واته با له ڕۆژی ده‌نگداندا ویژدانمان بکه‌ینه حه‌که‌م و ئه‌و مه‌سئولییه‌ته دینی و نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌خلاقییه‌ی به‌رانبه‌ر ئایینده‌ی کوردستان له‌سه‌ر شانمانه به ئه‌مانه‌ت و ڕاستگۆیییه‌وه جێبه‌جێی بکه‌ین.