
خەبات ـ فاتیح بەرزنجی
سێكتەری تەندروستی بە سێكتەرێكی گرنگ و خزمەتگوزار دەژمێردرێت و یەكێكە لەو سێكتەرانەی كە هەمیشە پارتی دیموكراتی كوردستان گرنگیی تەواوی پێداوە، لەم ڕوانگەیەوە ئەو توێژە لە كوردستان پاڵپشتی لە لیستی 275 ی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەن و بۆچوونیشیان وایە كە ئەولیستە دەتوانێت هەموو مافەكانی گەلی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە تەواوی مسۆگەر بكات و داكۆكیی تەواو لە مافی گەلەكەی و سەرجەم چین و توێژەكان بكات. لەم ڕاپۆرتەدا ڕا و سەرنجی ژمارەیەك لە كارمەندانی تەندروستی وەردەگرین:
فەریدە سلێمان یاریدەدەری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی بەحركە بۆ نەخۆشیەكانی هەناو لەبارەی دەنگی خۆی بەلیستی 275 بۆ خەبات گوتی: دەنگدان بە لیستی 275 دەنگدانە بە لیستی سەرۆك بارزانی و لیستی ئاوەدانكردنەوە و خۆشگوزەرانیی و هەر پارتی دیموكراتی كوردستان دەتوانێت لە پەرلەمانی عێراق داكۆكیكارێكی سەرسەخت بێت بۆ مسۆگەركردنی هەموو مافەكانی گەلی كوردستان و تاكە حزبە توانیویەتی بەبێ جیاوازی داكۆكی لە مافەكانی هەموو گەلی كوردستان و هەموو پێكهاتەكان بكات و خاوەن مێژوویەكی پاك وبێگەردەو خاوەن ئیرادەیەكی زۆر بەهێزە بۆیە داوا لە هاووڵاتییانی شاری هەولێرو دەوروبەری دەكەین كە بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان ودەنگ بە لیستی هەق وعەدالەت بدەن و ئایندەی گەلی كورد لە ڕێگەی ئەو لیستەوە بەدی دێت و ڕۆژێكی ڕووناك چاوەڕێمان دەكات.
پاشان شێركۆ شوانی یاریدەدەری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڕزگاری فێركاریی هەولێر بۆ خەبات گوتی: دەنگدان بە لیستی 275ی پارتی دیموكراتی كوردستان هەرێمی كوردستان دەباتە قۆناغێكی نوێوە. هەموو دەسكەوتەكانی میللەتی كورد لەلایەن ئەو لیستەوە بەدیدێت و سیستەمی تەندروستیش هەر لەو ڕێگەیەوە پێشكەوتوو ترو هاوچەرختر دەبێت. بە بەدەستهێنانی كورسی زیاتر لە بەغدا هەموو ئاستەنگ و كێشەكان چارەسەردەبێت و پارتی دیموكراتی كوردستان لە خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەتوانێت گوشاری زیاتر بخاتە سەر حكوومەتی عێراق بۆ دەستەبەركردنی هەموو ماف و شایستە داراییەكان و مافی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان زیاتر پارێزراو دەبێت.
هەروەها دواتر بەختیار عوسمان بەڕێوەبەری كارگێڕی لە نەخۆشخانەی بەحركە لەبارەی داوای خۆی لە چینی كارمەندانی تەندروستی و هاوڵاتییانی دەنگدەر بۆ خەبات گوتی: بۆئەوەی لە بەغدا بەرگری لە مافەكانی گەلی كوردستان بكرێت ،تەنیا لیستی 275 ی پارتی دیموكراتی كوردستان دەتوانێت بە بیر و باوەڕێكی پتەو ڕاستەقینە بەرگری لە مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان بكات ،دەنگدان بەو لیستە دەنگدانە بۆ مانەوەو بەهێز بوونی قەوارەی هەرێمی كوردستان و دەنگدانە بە خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنەوە و پاراستنی دەستكەوتەكان و پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و گێڕانەوەی شایستە داراییەكان هەروەها چاككردنی بژێوی هاووڵاتییانی كوردستان. لە ڕێگەی ڕۆژنامەی خەباتەوە داوا لە چین و توێژەكانی كۆمەڵ دەكەم لە بازنەی هەولێر دەنگ بەلیستی 275ی پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن تا مافەكانیان لە بەغدا بۆ مسۆگەر بكەن.
دواتر ڕائید مەهدی پەرستار بۆ خەبات گوتی: لەپێناو خۆشگوزەرانیی زیاتر و پاراستنی مافەكانی گەلەكەمان و دەسكەوتەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەنگ بەلیستی 275ی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەم بۆ ئەوەی میللەتەكەمان لە نەهامەتی و قەیرانی دارایی ڕزگاری بێت و هەر تەنیا پارتی دیموكراتی كوردستانە دەتوانێت كار بۆ گهڕانەوەی هەموو ماف و شایستە داراییەكان بكات و دەتوانێت باشترین و پێشكەوتوترین سیستهمی تەندروستی بخاتە خزمەتی هاووڵاتیان.
دواتر سامان سەلمان بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستیی هەولێر گوتی: دەنگدان بە لیستی 275ی پارتی دیموكراتی كوردستان دەنگدانە بە ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی و پاراستنی خاكی كوردستان . بۆیە پێویستە دەنگ بەو لیستە بدەین تا مافەكانمان بەتەواوی لەڕێگەی ئەو لیستەوە لە بەغدا وەردەگرینەوە و داوا لە هاووڵاتیانی شاری هەولێر دەكەین كە دەنگ بەو لیستە بدەن. لەبەر ئەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان بەرنامە و پلانی تۆكمە و دارێژراوی هەیە و خاوەنی ئەزموونێكی دوورو درێژە و هەمیشە لە خەمی میللەتەكەی خۆیەتی و داكۆكی تەواو لە خەڵكەكەی خۆی دەكات و گرنگیی تەواوی بە هەموو سێكتەرەكان داوە، بۆیە پێویستە دەنگ بەو لیستە بدەین تا پارێزگاریی زیاتر لە كوردستان بكرێت.
كارمەندێكی دیكەی تەندروستی بە ناوی كارزان هەمزە كە پەرستارە لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا بۆ خەبات ئاماژەی بەوە دا كە لیستی 275 گەورەترین و بەهێزترین لیست دەبێت لە بەغدا. ئەو بۆ خەبات گوتی: هەتا ژمارەی دەنگدەرانی لیستی 275 زۆرتر بێت كوردستان بەهێزتر دەبێت. لیستی 275ی پارتی دیموكراتی كوردستان دەبێتە گەورەترین و بەهێزترین لیست لەسەر ئاستی كوردستان و ئەوەش زامنی داكۆكیكردنی تەواوە لە مافی گەلی كوردستان و سیستهمی تەندروستیش بەرەو پێشەوە دەبات، بۆیە داوا لە هاووڵاتییانی شاری هەولێر دەكەین كە دەنگ بەو لیستە بدەن تا هەموو مافەكانی كورد دەستەبەر ببێت.
لەكۆتاییدا زیرەك ئەسكەندەر گەڵاڵی بەڕێوەبەری كارگێڕی مادە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە عەقڵییەكان گوتی: پێویستە دەنگ بەلیستی 275ی پارتی دیموكراتی كوردستان بدەین لەبەر ئەوەی داكۆكی تەواو لە قەوارەی هەرێمی كوردستان دەكات و لیستی شەهیدان، خەباتگێڕانی خاك و نیشتمانپەروەرانە ولیستی ئاوەدانكردنەوەو پڕۆژە خزمەتگوزاریەكانە داوا لەهاووڵاتییان دەكەین كە دەنگ بەو لیستە بدەن بۆ ئەوەی هەموو كاتێك داكۆكی لە مافی گەلەكەمان بكات و داواكارییە ڕەواكانی میللەتەكەمان بەدەست بهێنێت و لیستی چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكانە لە بەغدا، ئەگەر دەنگی زیاتر بەدەست بێنێت ئەوا دەنگی كورد و پێگەی كورد بەهێزتر دەبێت.