بەربژێری ژمارە ٣ی لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بازنەی هەولێر رایدەگەیەنێت كە لیستەكەیان گەرەنتیی مافە نەتەوایەتی و نیشتمانییەكان دەكات و قەوارەی سیاسیی هەرێمی كوردستان دەپارێزێت.
ئەحمەد نەبی، بەربژێری ژمارە ٣ی لیستی ٢٧٥ی پارتی لە نووسینێكدا داوای لە هەموو خەڵكی هەولێر كردووە، بە پەرۆشەوە بچنە سەر سندووقی دەنگدان و دەنگ بە لیستی ٢٧٥ی پارتی بدەن.
هەروەك ڕوونی كردووەتەوە كە لیستەكەیان گەرەنتیكەری مافە نەتەوایەتی و نیشتمانییەكان و پارێزەری قەوارەی سیاسیی هەرێمی كوردستانە و لیستی سەرۆك بارزانییە، بۆیە پاڵپشتیكردنی ئەو لیستە، رێزگرتنە لە خەبات و قوربانیدانی گەلی كوردستان و خوێنی شەهیدان و ماندووبوونی پێشمەرگە قارەمانەكان.
ئەو بەربژێرەی پارتی داوای لە خەڵك كردووە كە بە ئەوپەڕی ڕێز و هەستكردن بە بەرپرسیارێتییەوە بەشداری لە هەڵبژاردن بكەن و ”هەموو بەربژێرە بەڕێزەكان خوشك و برای ئێمەن، ئامانجی هەموومان سەرخستنی لیستی پارتیمان و كوردستانە.“