بەربژێری ژمارە ٦ی لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بازنەی هەولێر رایدەگەیەنێت، لیستی پارتی، لیستی داكۆكیكردنی راستەقینەیە لە مافەكانی خەڵكی كوردستان و پارتی لە بەغدا بە هێز و ئیرادەوە ڕووبەڕووی ناحەزانی كوردستان دەبێتەوە.
بوشرا كەریم خۆشنا، بەربژێری ژمارە ٦ لە لیستی ٢٧٥ی پارتی لە هەولێر كە بڕوانامەی دكتۆرای لە بایۆتەكنەلۆژی هەیە و هەڵگری نازناوی زانستیی پرۆفیسۆرە لە زانكۆی سەڵاحەدین، دهلێ : ئاماژەی بەوە كرد، پارتی لەم هەڵبژاردنەدا بە دروشمەكانی (هاوسەنگی، هاوبەشی و سازان) دەچێتەوە بەغدا، چونكە زۆر بە روونی دیارە كە ئاییندەی عێراق و مانەوەی یەكێتییە ئارەزوومەندانەكەی ئەو وڵاتە، بە جێبەجێكردنی ئەو سێ بنەمایەوە بەندە و پارتی دەیەوێ لە بەغداوە فشارەكانی چڕ بكاتەوە تاوەكوو هەموان پابەند بن بەم سێ بنەمایەی كە دەوڵەتی عێراقی لەسەر بونیاد نراوە.
ڕوونیشی كردەوە، دەنگدان بە پارتی، هەر دەنگدان نییە بە حزبێكی سیاسیی ئاسایی، بەڵكوو دەنگدانە بە خەباتی سەدان ساڵەی نەتەوەی كورد و دەنگدانە بەو لایەنەی كە ناهێڵێت خوێنی شەهیدەكانمان و قوربانیدانی نەتەوەكەمان بەفیڕۆ بڕوات، چونكە لیستی پارتی، ”لیستی داكۆكیكاری راستەقینەی مافی گەلی كوردستانە لە بەغدا.“
ئەوەشی خستە ڕوو كە ئەوان وەكوو بەربژێرانی پارتی، ”تا ئەو کاتەی خودای گەورە و پارتی و سەرۆک بارزانی و چیاکانی کوردستانمان لەپشت بێت، هەرگیز شکست ناناسین، بۆیە بەم هێز و ئیرادەیەوە رووبەڕووی ناحەزان و پیلانگيران دەبینەوە، دەبێ هەموان ئەو راستییە بزانن كە پارتی، تاكە حزبە بە هێز و ئیرادەی پۆڵایینەوە رووبەڕووی هەر ستەمكارییەك دەبێتەوە كە دژی خەڵكی كوردستان بكرێت.“