
عه‌لى نزار به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى راى گه‌یاند، رێككه‌وتنى هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا له‌سه‌ر نه‌وت خرایه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه و سبه‌ى سه‌عات شه‌شى به‌یانى نه‌وته‌كه هه‌نارده ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى ئه‌یلوول، عه‌لى نزار به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى رای گه‌یاند، “رێككه‌وتنى هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا له‌سه‌ر نه‌وت خرایه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه و سبه‌ى سه‌عات شه‌شى به‌یانى نه‌وته‌كه هه‌نارده ده‌كرێت”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى سۆمۆ باسى له‌وه كرد، عێراق ته‌واوى پابه‌ندبوونى خۆى به دانه‌وه‌ى پاره كۆمپانیاكان راده‌گه‌ینێ و به‌شێك له پاره‌كانى پێشوو دواى فرۆشتنى نه‌وت ره‌وانه‌ى هه‌ژمارى بانكى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت و دواتر به كۆمپانیاكان ده‌درێته‌وه.
عه‌لى نزار روونى كرده‌وه، گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كى نه‌وتى كراوه بۆ خه‌مڵاندنى پاره‌ى كۆمپانیاكان، له ئێسته‌دا 16 دۆلاریان بۆ به‌رمیلێك پێ ده‌درێت، ئه‌گه‌ر پاره‌كه زیاتر بوو ئه‌وا ده‌بێت حكوومه‌ت هێشتا پاره‌ى تریان پێ بدات و ئه‌گه‌ریش كه‌متر بوو ده‌بێت به‌شێك له پاره‌كه بگێڕنه‌وه. سه‌باره‌ت به ئاستى به‌رهه‌مى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستانیش به‌ڕێوه‌به‌رى سۆمۆ گوتى، “مه‌زنده ده‌كرێت 240 هه‌زار به‌رمیل رۆژانه بێت و 50 هه‌زار به‌رمیل له ناوخۆ به‌كارده‌هێنرێت”.
به‌ڕێوه‌به‌رى سۆمۆ گوتى، “هانى كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنان له نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن”.
ئه‌مڕۆ حه‌یان عه‌بدولغه‌نى وه‌زیرى نه‌وتى عێراق رای گه‌یاند، سبه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه و له نێوان 180 هه‌زار به‌رمیل تا 190 هه‌زار رۆژانه ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه ده‌كرێت”.