باوکی لامین یامال پێی وایە بردنەوەی تۆپی ئاڵتونی دێمبلی نادادپەروەریی بوو، مونیر نەسراوی باوکی لامین یامال ناتوانێت لەوە تێبگات کە کوڕەکەی لە ئاهەنگی تۆپی ئاڵتونیدا بە عوسمان دێمبلی دۆڕا.
لە پەیوەندییەکی ڤیدیۆیدا لە بەرنامەی تۆپی پێی ئیسپانیا «ئێل چیرینگویتۆ» گوتی «پێموایە ئەمە گەورەترینە… دزی نییە، من ئەوە ناڵێم، بەڵام گەورەترین زیانی ئەخلاقی کە دەتوانرێت بە کەسێک بگات، جەختیشی لەوە کردەوە: چونکە پێموایە لامین باشترین یاریزانی جیهانە بە جیاوازییەکی زۆر، نەک لەبەر ئەوەی کوڕی منە، بەڵکو لەبەر ئەوەی باشترین یاریزانی جیهانە، پێموانییە هیچ ڕکابەرێکی هەبێت، دەبێت بڵێین لێرە شتێکی زۆر سەیر ڕوویداوە.