بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل له وتارێكدا كه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشكه‌شى كرد گوتى، “به‌رپه‌رچى میلیشیاكانى عێراقمان دايه‌وه و ئه‌گه‌ریش هێرش بكه‌نه سه‌رمان ئه‌وا سه‌ركرده‌كانیان له‌ناو ده‌به‌ین”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى ئه‌یلوول بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل له وتارێكدا له كۆبوونه‌وه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشكه‌شى كرد و گوتى، “رژێمى ئه‌سه‌دمان له سووریا له‌ناو برد، به‌رپه‌رچى میلیشیاكانى عێراقمان دایه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و جار هێرش بكه‌نه سه‌ر ئیسرائیل ئه‌وا سه‌ركرده‌كانیان له‌ناو ده‌به‌ین”.
سه‌باره‌ت به ئێرانیش گوتى، “ئێران به خێرایى پرۆگرامێكى زه‌به‌لاحى چه‌كى ئه‌تۆمى و مووشه‌كى بالیستى به‌ره‌و پێش ده‌برد، نابێت رێگه‌ى بده‌ین جارێكى تر تواناى سه‌ربازى و ئه‌تۆمى خۆى بنیاد بنێته‌وه”.