دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی فرۆشتنی كتێبخانەی مامۆستای كۆچكردوو عه‌زیز گه‌ردی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان روونكردنەوەیەكی بۆ رای گشتی بڵاو كردەوە و تیایدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە ”نووسینگەی سەرۆک وەزیران و وه‌زاره‌تمان ئاماده‌یی ده‌ربڕی بۆ كڕینه‌وه‌ی سه‌رجه‌م سامانی كولتووریی مامۆستا و كردنه‌وه‌ی كتێبخانه و مۆزه‌خانه‌یه‌كی تایبه‌ت به یادگارییه‌كانی مامۆستا. هه‌روه‌ها پێشنیازمان خسته‌ڕوو بۆ میراتگره‌كانی، ماڵه‌كه‌ی مامۆستای كۆچكردوو بكڕینه‌وه و چه‌ند ئه‌ندامێكی بنه‌ماڵه‌ی میراتگره‌كان دابمه‌زرێن و وه‌ك فه‌رمانبه‌ری حكوومه‌ت له كتێبخانه و مۆزه‌خانه‌كه‌یدا خزمه‌ت بكه‌ن. به‌ڵام به‌داخه‌وه، بەهۆی ڕاجیایی میراتگره به‌ڕێزه‌كانی مامۆستای كۆچكردوو، ڕێگه‌یه‌كی دیكه‌یان هه‌ڵبژارد“
لە راگەیانراوەكەی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، كە ئەمڕۆ سێشەممە 19ی ئابی 2025 بڵاوی كردووەتەوە، هاتووە: ”وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به چاودێری و ڕاسپارده‌ی جه‌نابی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، له ساتی كۆچی دوایی مامۆستا عه‌زیز گه‌ردییه‌وه، له‌سه‌ر هێڵ بووین و هه‌موو هه‌وڵێكمان خسته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی له ئاست ئه‌و به‌خششه گه‌وره‌یه بین، كه مامۆستای كۆچكردوو ژیانی بۆ ته‌رخان كردبوو، له‌پێناو خزمه‌تكردنی وشه و كتێبخانه‌ی كوردی.“
راگەیانراوەكەی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان‌دا هاتووە: ”وه‌زاره‌تمان له ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌نده‌وه، کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان بریکاری وەزارەت، ڕاوێژکار و گوتەبێژ و بەرپرسی بەشی یاسایی وەزارەتمان، له‌سه‌ر هێڵ بوو له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م میراتگره‌كانی، بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی پارێزگاری له سامانی كولتووری به‌جێماوی مامۆستای كۆچكردوو، له خزمه‌تی ناوی به‌رز و دره‌وشاوی عه‌زیز گه‌ردیدا بین.“
سەبارەت بە كڕینەوەی كتێبخانە و دەستنووسەكانی مامۆستا عەزیز گەردی، وەزارەتی رۆشنبیری ئاماژە بە هەوڵی نووسینگەی سەرۆكی حكوومەت و وەزارەتی رۆشنبیری دەكات و دەڵێ: ”نووسینگەی سەرۆک وەزیران و وه‌زاره‌تمان ئاماده‌یی ده‌ربڕی بۆ كڕینه‌وه‌ی سه‌رجه‌م سامانی كولتووریی مامۆستا و كردنه‌وه‌ی كتێبخانه و مۆزه‌خانه‌یه‌كی تایبه‌ت به یادگارییه‌كانی مامۆستا. هه‌روه‌ها پێشنیازمان خسته‌ڕوو بۆ میراتگره‌كانی، ماڵه‌كه‌ی مامۆستای كۆچكردوو بكڕینه‌وه و چه‌ند ئه‌ندامێكی بنه‌ماڵه‌ی میراتگره‌كان دابمه‌زرێن و وه‌ك فه‌رمانبه‌ری حكوومه‌ت له كتێبخانه و مۆزه‌خانه‌كه‌یدا خزمه‌ت بكه‌ن. به‌ڵام به‌داخه‌وه، بەهۆی ڕاجیایی میراتگره به‌ڕێزه‌كانی مامۆستای كۆچكردوو، ڕێگه‌یه‌كی دیكه‌یان هه‌ڵبژارد، بەڵام ئێمە وەک وەزارەت سه‌باره‌ت به به‌رهه‌م و ده‌ستنووسه‌كانی مامۆستای كۆچكردوو، لەگەڵ نووسینگەی جەنابی سەرۆک وەزیران له‌سه‌ر هێڵین بۆ ئه‌وه‌ی میراتی ڕۆشنبیری و كولتووری و ده‌ستنووسه‌كانی مامۆستای كۆچكردوو، وه‌ك موڵكی گشتیی سه‌یریان بكرێت و مافی خاوه‌ندارێتیی ئه‌و به‌رهه‌مانه هه‌ر له‌سه‌ر ناوی مامۆستا عه‌زیز گه‌ردی بپارێزرێ و حکوومەت به‌وپه‌ڕی بایه‌خه‌وه كار ده‌كات بۆ وه‌رگرتنی مافی به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پاراستن و چاپكردن و بڵاوكردنه‌وه‌یان له‌پێناو سوودی گشتی.“
سەبارەت بە كڕینەوە و ڕێكارەكانی پاراستنی ئەو سامانە نەتەوەییەی مامۆستا عەزیز گەردی، راگەیەنراوەكەی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان ئاماژە بەوە دەكات: ”وه‌زاره‌تمان له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی نووسینگه‌ی به‌ڕێز جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران، هه‌موو ڕێكارێكی پێویست ده‌گرێته‌به‌ر بۆ کڕینەوەی سامانی کولتووری مامۆستا عەزیز گەردی لەپێناو خزمه‌تكردن و پاراستنی به‌رهه‌م و داهێنانه‌كانی مامۆستای كۆچكردوو. داواكاریشین میراتگره به‌ڕێزه‌كان له ئاست به‌رپرسیارێتیی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییدا به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌مانه‌وه بێن، بۆ ئه‌وه‌ی گیانی مامۆستای كۆچكردوو به چاپكردنی ده‌ستنووس و به‌رهه‌مه‌كانی شاد بێت و مافی میراتگرەکانیش پارێزراو بێت.“