لە بەغدا ڕایگەیاند: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دا.

  لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆى ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بەمەرج بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی هەرێمی کوردستان درا.

بەگوێرەی زانیارییەکان مەرجەکانی حکوومەتی عێراق ئامانەن:

1-    پێویستە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کۆمپانیا نەوتیەکان پابەند بکات بە بەرهەمهێنانی نەوت و ڕادەستکردنی بە سۆمۆ.

2-    شاندەکەی هەرێم و لیژنە وزاریەکە لە سەر داهاتی نا نەوتی ڕێکبکەون.

3-    120ملیارەکە ڕادەستی حکومەتی فیدراڵی بکرێت.