له‌ بابه‌تی (شۆڕشی بارزان- به‌شی سێیه‌م) له‌ كتێبی بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد – به‌رگی یه‌كه‌م – (1931 – 1958)، سه‌رۆك بارزانی باس له‌ دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كورد ده‌كات و له‌ پێشه‌كییه‌كه‌ی ده‌نووسێت: ‬پاش تاقیكردنەوەكەی‮ ‬دامەزرانی‮ ‬حیزبی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانی‮ ‬ئێران و ئەو ئەزموونانەی‮ ‬لە شۆڕشی‮ ٣٤٩١ – ٥٤٩١‬ی‮ ‬بارزان وەدەست هاتبوون بەئاشكرا دەریان خست،‮ ‬ئەم قۆناخەی‮ ‬ئێستا دامەزرانی‮ ‬حزبیكی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە كوردستانی‮ ‬عیراق بەشێوەی‮ ‬حزبی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانی‮ ‬ئێران بە پێویست دادەنێ،‮ ‬بۆیە پاش لێكۆڵینەوە و لێكدانەوەیەكی‮ ‬قووڵی‮ ‬باری‮ ‬ناوچەكە لە ئێستا و پاشەڕۆژ،‮ ‬بارزانی‮ ‬لەگەڵ هاوڕێ ئەفسەرە نیشتمانییەكانی‮ ‬ئەندامی‮ ‬لیژنەی‮ ‬ئازادیدا بڕیاریان دا بە دامەزراندنی‮ ‬حزبێك،‮ ‬كە بتوانێ بەپێی‮ ‬گۆڕانكارییە تازەكان ئەركی‮ ‬ئەم قۆناغەی‮ ‬ئەمڕۆ هەڵبگریت و ئامانجەكانی‮ ‬لەگەڵ ئاواتی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستاندا بگونجێ.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی نووسینی سه‌رۆك بارزانییه‌ سه‌باره‌ت به‌ دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان:
دامەزرانی‮
پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كورد
بارودۆخی‮ ‬كوردستانی‮ ‬ئێران بە گۆڕانكارییە لەبارەكانییەوە بیری‮ (‬لیژنەی‮ ‬ئازادی‮)‬ی‮ ‬لەمەڕ‮ ‬چارەنووس و جووڵانەوەی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬لە كوردستانی‮ ‬عێراقدا خاو نەكردەوە‮. ‬بەتایبەتی‮ ‬پاش تاقیكردنەوەكەی‮ ‬دامەزرانی‮ ‬حیزبی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانی‮ ‬ئێران و ئەو ئەزموونانەی‮ ‬لە شۆڕشی‮ ٣٤٩١ – ٥٤٩١‬ی‮ ‬بارزان وەدەست هاتبوون بەئاشكرا دەریان خست،‮ ‬ئەم قۆناخەی‮ ‬ئێستا دامەزرانی‮ ‬حزبێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە كوردستانی‮ ‬عێراق بەشێوەی‮ ‬حزبی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانی‮ ‬ئێران بە پێویست دادەنی،‮ ‬بۆیە پاش لیكۆڵینەوە و لێكدانەوەیەكی‮ ‬قووڵی‮ ‬باری‮ ‬ناوچەكە لە ئێستا و پاشەڕۆژ،‮ ‬بارزانی‮ ‬لەگەڵ هاوڕێ ئەفسەرە نیشتمانییەكانی‮ ‬ئەندامی‮ ‬لیژنەی‮ ‬ئازادیدا بڕیاریان دا بە دامەزراندنی‮ ‬حزبێك،‮ ‬كە بتوانی بەپێی‮ ‬گۆڕانكارییە تازەكان بتوانێ ئەركی‮ ‬ئەم قۆناغەی‮ ‬ئەمڕۆ هەڵبگرێت و ئامانجەكانی‮ ‬لەگەڵ ئاواتی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستاندا بگونجێ‮. ‬ئەم بۆچوونە لە دوایییەكانی‮ ‬مانگی‮ ‬شوباتی‮ ٦٤٩١‬دا گەڵاڵە كرا‮.‬
بارزانی‮ ‬لەگەڵ تیكۆشەران‮ (‬پارێزەر هەمزە عەبدوڵڵا،‮ ‬نەقیب میرحاج ئەحمەد،‮ ‬عەقید ڕوكن عیزەت عەبدولعەزیز،‮ ‬نەقیب مستەفا خۆشناو،‮ ‬نەقیب خەیروڵڵا عەبدولكەریم،‮ ‬مولازم محەمەد مەحموود قودسی‮ ‬و مولازم نووری‮ ‬ئەحمەد تەها)دا كۆ بووەوە و‮ ‬یەكەمین بەردی‮ ‬بناخەی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردیان‮ ‬دانا،‮ ‬ئەمجا خەریكی‮ ‬چەسپاندنی‮ ‬پەیڕەو و پڕۆگرامی‮ ‬ناوەخۆكەی‮ ‬بوون‮.‬
بەڵام بەرهەڵستیكی‮ ‬گەورە‮ ‬هاتە پێش،‮ ‬كە نەهێڵێ ئەم حزبە نوێیە لە مەهاباددا گەشە بكات و چالاكی‮ ‬بنوێنێ،‮ ‬بارزانی‮ ‬و هاوكارەكانی‮ ‬هەستیان كرد ئەندامانی‮ ‬كۆماری‮ ‬مەهاباد حەز بەم چالاكییە ناكەن،‮ ‬ئەویش لەبەر ئەو قۆناخە سیاسییەی‮ ‬كۆماری‮ ‬ساوا پێیدا تێدەپەڕی،‮ ‬لەبەرئەوەی‮ ‬ئەمە بیانووی‮ ‬دەدایە دەست دوژمنانی‮ ‬كۆمار بەتایبەتی‮ ‬لە توركیا و‮ ‬عێراق‮ ‬تا‮ ‬بەربەرەكانێی‮ ‬خۆیان توندتر بكەن و هاوپەیمانە‮ ‬ڕۆژاوایییەكانیش هان بدەن و بترسێنن،‮ ‬گوایە ئەم‮ ‬كۆمارە ساوایەی‮ ‬تەنیا چەند مانگێكە سەری‮ ‬هەڵداوە،‮ ‬نەخشەی‮ ‬بەربڵاوی‮ ‬كوردستانی‮ ‬گەورە‮ ‬دەكێشێ،‮ ‬كە بەشەكانی‮ ‬توركیا و عیراقیش‮ ‬دەگرێتەوە‮. ‬ئەمەش‮ ‬شتێكە‮ ‬كاربەدەستانی‮ ‬كۆماری‮ ‬مەهاباد لەم بارە پڕ ‬لە ئاڵۆزی‮ ‬و پشێوییەیاندا حەزی‮ ‬پێ ناكەن،‮ ‬سەرەڕای‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئەم حزبە تازەیە تەنیا بۆ كوردستانی‮ ‬عێراقە و پێویستە چالاكییەكانی‮ ‬وی‮ ‬تەنیا بۆ ئەوێ‮ ‬بێت‮.‬‮ ‬بۆیە هەمزە عەبدوڵڵای‮ ‬پاریزەر‮ ‬نیردرایە‮ ‬كوردستانی‮ ‬عێراق تا په‌یوەندیی‮ ‬پێویست لەگەڵ كاربەدەستانی‮ ‬حزبی‮ ‬شۆڕش و‮ ‬ڕزگاری‮ ‬و لقی‮ ‬دیموكرات‮ ‬لە سلیمانیدا پێك‮ ‬بهێنێت‮.‬‮ ‬لەلایەن بارزانی‮ ‬و دەستەی‮ ‬دامەزرێنەوە‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬تەواوی‮ ‬درابوویە‮.‬
لەو ئامۆژگارییانەی‮ ‬هەمزە لەگەڵ ‬خۆیدا‮ ‬بردنی‮:‬
‮١- ‬شیخ لەتیف كوڕی‮ ‬شیخ مەحموودی‮ ‬حەفید بە جێگری‮ ‬یەكەمی‮ ‬سەرۆك بێتە دانان‮.‬
‮٢- ‬كاك محەمەد زیاد بكرێ بە جێگری‮ ‬دووەم‮.‬
‮٣- ‬جارێ تا ماوەیەكی‮ ‬دی‮ ‬هیچ دەسكاریی‮ ‬پەیڕەو و پرۆگرامی‮ ‬ناوەخۆ‮ ‬نەیەتە كردن‮.‬
‮٤- ‬بۆ ئەوەی‮ ‬بیانوو نەدرێتە دەست ئیمپریالیزم،‮ ‬زۆر سەر نەكرێتە سەر بەرژەوەندییەكانی‮ ‬بەریتانیا‮. ‬تا پارتی‮ ‬خۆی‮ ‬دادەكوتێ با نەكەوێتە بەر سەركوتینەوە و‮ ‬ڕاونان‮. ‬ئەمە جگە لەوەی،‮ ‬كە ئیمپریالیزمی‮ ‬ئینگلیز پیر بووە و باشتر وایە شوێنە بۆشەكەی‮ ‬دەسەڵاتێكی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬پڕی‮ ‬بكاتەوە،‮ ‬نەك‮ ‬بكەوێتە دەست ئیمپریالیزمی‮ ‬نوێی‮ ‬ئەمەریكا،‮ ‬كە هەڕەتی‮ ‬گوڕ ‬و چالاكییەتی‮.‬
لە دوایییەكانی‮ ‬بەهاری‮ ‬‮٦٤٩١‬دا‮ ‬هەمزە عەبدوڵڵا گەڕایەوە كوردستانی‮ ‬عێراق و په‌یوەندیی‮ ‬بە حزب و پیاوە ناسراوەكانەوە كرد،‮ ‬سەركردایەتیی‮ ‬هەردوو حزبی‮ ‬شۆڕش و‮ ڕزگاری‮ ‬بڕیاریان دا حزبەكانی‮ ‬خۆیان‮ ‬هەڵوەشێننەوە‮ ‬و بێنە ریزی‮ ‬پارتییەوە،‮ ‬بە مەرجێ هەردووكیان كۆنگرەی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆیان بگرن و لەو كۆنگرەیەدا چۆنیەتیی‮ ‬گۆڕانكارییەكە بە ئەندامانی‮ ‬خۆیان‮ ‬ڕابگەیەنن‮.‬
كۆنگرەی‮ ‬ئەم دوو حزبە لە سەرەتای‮ ‬مانگی‮ ‬ئابی‮ ٦٤٩١‬دا گیرا و زۆربەی‮ ‬هەرە‮ ‬زۆری‮ ‬ئەندامان،‮ (‬چوونەناو حزبی‮ ‬نوێ‮)‬یان پەسند كرد‮.‬
كۆنگرەی‮ ‬یەكەم
پارتی‮ ‬یەكەمین كۆنگرەی‮ ‬خۆی‮ ‬لە شازدەی‮ ‬ئابی‮ ٦٤٩١‬دا لە بەغدا گرت‮. ‬ئەم‮ ڕۆژە بوو بە‮ ڕۆژێكی‮ ‬نەمر لە مێژووی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورددا،‮ ‬حزب ناوی‮ (‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردی‮ ‬عێراق‮)‬ی‮ ‬لە خۆی‮ ‬نا‮. ‬بەڵام پاشتر و تا ئێستاش هەر بە ناوی‮ (‬پارتی‮) ‬دێتە ناسین و ناوبردن‮.‬
كۆنگرەگێڕان ئەو پەیڕەو و پرۆگرامەی‮ ‬حزبیان هەڵسەنگاند،‮ ‬كە لە مەهاباد ساز كرابوو،‮ ‬پاش لیكۆڵینەوە دەسكارییەكی‮ ‬كەم كرا و بڕیاری‮ ‬لەسەر درا،‮ ‬ئەمجا هاتنە سەر هەڵبژاردنی‮ ‬كۆمیتەی‮ ‬ناوەندی‮ ‬و لەسەر ئامۆژگاریی‮ ‬بارزانی‮ ‬و هاوكارەكانی،‮ ‬ئەم ناوانە هەڵبژێردران‮:‬
‮١- ‬مستەفا بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حزب‮.‬
‮٢- ‬شێخ لەتیفی‮ ‬شێخ مەحموود جێگری‮ ‬یەكەمی‮ ‬سەرۆك‮.‬
‮٣- ‬كاك حەمە زیاد جێگری‮ ‬دووەمی‮ ‬سەرۆك‮.‬
‮٤- ‬هەمزە عەبدوڵڵا‮.‬
‮٥- ‬میرحاج ئەحمەد‮.‬
‮٦- ‬دوكتۆر جەعفەر كەریم‮.‬
‮٧- ‬عەلی‮ ‬عەبدوڵڵا‮.‬
‮٨- ‬ساڵح‮ ‬یوسفی‮.‬
‮٩- ‬عەبدولكەریم تۆفیق‮.‬
‮٠١- ‬ڕەشید عەبدولقادر‮.‬
‮١١- ڕەشید باجەلان‮.‬
‮٢١- ‬مەلا سەید حەكیم خانەقینی‮.‬
‮٣١- ‬عەونی‮ ‬یوسف‮.‬
‮٤١- ‬تەها محیدین‮.‬
‮٥١- ‬عەبدولسەمەد محەمەد‮ – ‬یەدەگی‮ ‬یەكەم‮.‬
پاشان كۆمیتەی‮ ‬ناوەندی‮ ‬یەكەمین كۆبوونەوەی‮ ‬خۆی‮ ‬گرت و بەم پێیەی‮ ‬خوارەوە سكرتێر و ئەندامانی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬هەڵبژارد‮:‬
‮١- ‬هەمزە عەبدوڵڵا‮ – ‬سكرتیری‮ ‬گشتی‮.‬
‮٢- ‬جەعفەر محەمەد كەریم‮.‬
‮٣- ‬عەلی‮ ‬عەبدوڵڵا‮.‬
‮٤- ‬عەبدولكەریم تۆفیق‮.‬
‮٥- ‬ڕەشید عەبدولقادر‮.‬
ئەمانە بوون بە ئەندامی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮.‬
جا پارتی،‮ ‬ئەركی‮ ‬تیكۆشانی‮ ‬خستە سەرشان و لەوساوە تا ئێستا خەباتی‮ ‬جەماوەریی‮ ‬كوردستان بەڕێوە دەبات و گشت سەركەوتن و تێكشكانەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردی‮ ‬پێوە بەستراوەتەوە‮‬،‮ ‬یا باشترە بڵێین چارەنووسی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردی‮ ‬پێوە گرێ دراوە و سەرەڕای‮ ‬هەموو دژوارییەكان بڕوای‮ ‬پتەوی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردی‮ ‬نەدۆڕاندووە‮.‬
لە دوای‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬ئەم هەنگاوەدا،‮ ‬په‌یوەندیی‮ ‬نێوان بارزانی‮ ‬و پارتی‮ ‬خێراتر و‮ ‬ڕێكتر بوو و پرس و‮ ‬ڕا لە نێوانیاندا درێژەی‮ ‬كێشا‮. ‬پارتی‮ ‬لە عێراق پیتاكی‮ ‬كۆ دەكردەوە و دەینارد بۆ بارزانییەكان لە كوردستانی‮ ‬ئێران،‮ ‬كە لەو كاتەدا بەدەست نەخۆشی‮ ‬و كەم خواردنەوە دەیانناڵاند‮.‬