مانچستەر یونایتد ئارەزووی گواستنەوەی دوو گۆڵپارێزی نوێ دەکات کە بریتین لە لوکاس شیڤالیێر لە یانەی لیل و مارک ئەندرێ تێر شتیگن لە یانەی بەرشلۆنە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە متمانە بە ئەندرێ ئۆنانا کەمبووەتەوە، ڕۆژنامەی لۆ پاریسیان بڵاویکردەوە، سیتی و یونایتد و پاریس سانجێرمان چاودێریی شێڤالیێری تەمەن 23 ساڵان دەکەن، کە گرێبەستەکەی لە ساڵی 2027 کۆتایی دێت و بەهای گرێبەستەکەی 58 ملیۆن پاوەندە، سەرەڕای ئەوەی لیل هەوڵی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی دەدات، تێر شتیگن نزیکە لە جێهێشتنی بەرشلۆنە، دوای ئەوەی ڕۆڵی لە پلانەکانی هانسی فلیکی ڕاهێنەری نوێدا دابەزی، یانەکە هەنگاوی ناوە بۆ گواستنەوەی خوان گارسیای گۆڵپارێز.