پۆلیسی هه‌ولێر ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌: “دوای ئەوەی کاتژمێر 6ی بەیانی ئەمڕۆ 11ی 6ی 2025 لە قەزای قوشتەپە لە ڕووداوێکی تەقەکردن ئاگادار کراینەوە، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوه‌كه‌، دوای لێکۆڵینەوە بۆمان دەرکەوت کەوا هاووڵاتییەک بە ناوی (ئ، ن، ع) تەمەن (37 ساڵ) لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی دوو ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ کەسێک کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتە کوژراوە.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، تۆمەتبار لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیر کرا و ئێستاش پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و دراوەتە دادگا.