خەبات: سەرهەنگ نەجمەدین:- ئەمڕۆ چوارشەممە، لەقۆناغی 16ی جامی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی عێراق بۆ خوار 16 ساڵ، لە یاریگاکانی عێراق، چەند یارییەکی بەهێز بەڕێوەدەچێت، لە یەکەمین یاریی لە کۆمەڵەی یەکەمدا، یانەی هەولێر لە دەرەوەی یاریگەی خۆی دەبێتە میوانی یانەی نەجەف، لەکۆمەڵەی دووەم و دوور لەیاریگەی خۆی، یانەی پێشمەرگەی سلێمانی ڕووبەڕووی یانەی نەفت دەبێتەوە، لە یاریی سێیەم و لە کۆمەڵەی سێیەمدا، یانەی دهۆک لە سەر یاریگەی خۆی میوانداریی نەفتی بەسڕە دەکات.
خشتەی یارییەکانی دیکە:
کازمیە- کەربەلا
گەرمە- تەڵەبە
کارەبا- دیالە
نەفتی میسان- قوەی جەوییە
زەوڕا- مینا
شایەنی باسە براوەی کۆمەڵەی یەکەم، لەگەڵ براوەی کۆمەڵەی دووەم یاری دەکات، براوەی کۆمەڵەی سێیەم، لەگەڵ براوەی کۆمەڵەی چوارەم یاری دەکات.