خەبات: هێمن ئاری:- هونەرمەندی دەنگخۆش محەمەد ڕەئووف کەرکووکی نوێترین بەرهەمی خۆی بە شێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکردەوە. گۆرانیی (ماڵی خەیاڵ) نوێترین بەرهەمی هونەرمەندی دەنگ پڕ بەسۆز محەمەد ڕەئووف کەرکووکییە، کە لەچەند رۆژی ڕابردوو بڵاویکردەوە، سەبارەت بەو بەرهەمە نوێیەی هونەرمەندی ناوبراو بۆ خەبات گوتی: (ماڵی خەیاڵ) نوێترین بەرهەمی منە کە لەم ماوەیە بە شێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاومکردەوە، ئومێدەوارم بەدڵی گوێگرانی خۆشەویست بێت.
هەروەها کەرکووکی ئەوەشی خستەڕوو کە هۆنراوەی ئەم گۆرانییە لەلایەن کاوە داشبەندی نووسراوە، گۆرانییەکەش لە ئاوازی هونەرمەند محەمەد ڕەئووف خۆیەتی، هەروەها کاری میوزیک لەلایەن توانا خورشید ئەنجامدراوە و کاری سیناریۆ و نواندنیش لەلایەن عەبدولعەزیز مەجیدەوە بۆ ئەو کلپیە کراوە، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ریکۆردۆ میکس و ماسترینگ بۆ ئەم بەرهەمە نوێیەی لە ستۆدیۆ لاوە کاری بۆ کراوە و دیار مەهدی کاری وێنەگرتنی بۆ کردووە.